بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (DEVA) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا، ڕایگەیاند: بە باوەڕی من دەسەڵاتی سیاسی ئەوکاتەی پێی وایە دەسەڵاتی لە دەست داوە، بە هیچ لەونێک هەڵبژاردن بەڕێوە نابات. لە لایەکی دیکە پێموا نییە ئەو دەوڵەتە بەرگەی تا ساڵی ٢٠٢٣ بگرێت و تاوانێکی گەورە دەداتەوە.
باباجان جەختیشی کرد: ئەو کاتی من لە دەسەڵاتی تورکیادا بووم، قۆناغێکی زۆر باشمان تێپەڕاند، هەم لەباری ئابووری و هەمیش لەباری دیموکراسییەوە پێشکەوتنی بەرچاومان بوو. کێشەکان لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە هەنگاوی دژی پرێنسیپەکانی حزب ئەنجام درا و لە بایەخگەلی وەک مافی مرۆڤ، ئازادی مرۆڤەکان، دیموکراسی پلۆڕاڵ و یەکەمایەتی دەستوور دوورکەوتینەوە. هەر بۆیە ناچار و بەرپرس بووم لە دابڕان لەو ڕەوتە.
ڕاشیگەیاند: ئێستاش هەلومەرجەکە بە گشتی گۆڕاوە و تورکیا بە شێوەی جیدی قۆناغێکی پڕمەترسی تێدەپەڕێنێت. ئەگەر تورکیا بە باشی ئیدارە دەکرا و ئامانجە دیاری کراوەکان تا ساڵی ٢٠٢٣ی تێدا مسۆگەر کرابا، بە تامەزرۆییەوە دەگەڕامەوە سەر کاری خۆم.
Your Comment