بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی عێراق چوارشەممە شەو لە تویتێکدا بە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی تورکیا بۆ سەر ناوچەی کەمپی ئاوارەکان لە نزیکی شاری مەخموور لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: لە هیچ دۆخێکدا و بە هیچ بیانوویەیەک، دووپات کردنەوەی پیشێل کردنی سەروەری عێراق پاساوی نییە و قبووڵ ناکرێت.
سەید عەمار حەکیم زیادی کرد: کردنە ئامانجی یەکێک لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە نزیکی شاری مەخموور لە باکووری عێراق چۆن دەتوانرێت شرۆڤە بکرێت؟
ناوبراو وتیشی: ئێمە پێشێل کرانی بەردەوام و درێژەدا لە لایەن وڵاتانی جیاوازەوە ئیدانە دەکەین و داوا لە دەوڵەت دەکەین کە بەرپرس بێت هەمبەر ئەو پێشێل کاریانە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیەتی عێراق دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەمپی بنەماڵە ئاوارەکان لە نزیکی شاری مەخموور، دوو ژن کوژران.
بۆچوونی ئێوە