AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٢٥ ٠٨:١٤

بە هۆی کۆرۆنا؛

پاڵەوانی کوردستانی کۆچی دوایی کرد

پاڵەوانی کوردستانی کۆچی دوایی کرد

مەسعوود حاج ڕەسووڵی ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکس و پاڵەوانی پێشووی ئاسیا بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود حاج ڕەسووڵی ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکس و پاڵەوانی پێشووی ئاسیا و مامۆستا وەرزش رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو دوکتۆر مەسعوود حاج ڕەسووڵی لە دایکبووی ١٣٢٩ی هەتاوییە و لە ساڵی ١٣٥٠ میدالیای زێڕی بۆکسی پاڵەوانی ئاسیا مسۆگەر کرد و بۆ چەندین ساڵ ئەو پێگەیەی بە ناوی خۆیەوە کردبوو.

ئەو پاڵەوانە کوردە هاوکات خاوەن بڕوانامەی دوکتۆری لە لقی ڕاهێنانی وەرزشی بوو و زۆربەی تەمەنی خەرێکی ڕاهێنانی قوتابیان و خوێندکارانی وەرزشی بووە.

News ID 31946

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha