داخوازیی یاسایی هەدەپە سەبارەت به تیرۆر و تیرۆریست له تورکیا

ئێبرۆ گۆنای، وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە توند لە کردەوەی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر تیرۆریزم وتی: بۆ وشەی تیرۆر و تیرۆریست لە یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێناسەیەکی تر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێبرۆ گۆنای وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بە ڕەخنەی توند لە کردەوەی دەوڵەت هەمبەر زیندانەکان لە بەرانبەر کۆرۆنا وتی: هەر ئەو جۆرە کە بنکە نێودەوڵەتییەکان وتوویانە زیاتر لە هەر شوێنێک زیندان و زیندانییەکان لە بەر هەڕشەی کۆرۆنان و زیندانەکان ئەبێ خێرا چۆڵ بکرێن بەڵام ئاک پارتی گوێی خۆی بە ڕووی ئەو قسانە داخستووە. ئێمە ڕایدەگەیێنین کە لە ئەگەری تووش بوون و مەرگی زیندانییەکان، ئاک پارتی و هاوبەشەکانی هۆکاری ئەو جەنایەتە دژە مرۆڤایەتیەن.

گۆنای دریژەی دا: یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر بووەتە چەکی سیاسی بۆ دەسەڵاتی تورکیا. چەمکی تیرۆر و تیرۆریست لە وترکیا بۆ هەموو دژبەرەکانی دەسەڵات بەکار دەبرێت. هەر کەس لە هەر چرکەدا ئەگەری هەیە ناوی تیرۆریستی بخرێتە سەر. سیاسەتوان، ئاکادیمسیت، نووسەر، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، ژنان، خوێندکاران، ئەندامانی سەندیکاکان و ... هەر چرکە ئەگەری هەیە ئەنگی تیرۆریستیان بدرێتە پاڵ و لێپێچینەوە بکرێن. هەر بەو بۆنەوە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە وشەی تیرۆر و تیرۆریست لە یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەبێ بگۆڕدرێت.

News Code 31801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =