بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، پارتی کۆماری گەلی تورکیا (CHP) لە ڕاپۆرتێکی ١٩٦ لاپەڕەیی سەبارەت بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا، ئاماژەی بە ٤ سناریۆ بۆ داهاتووی ئەو ڤایرۆسە کردووە کە لە یەکیاندا گیرۆدەبوونی یەک ملیۆنیی خەڵکی ئەو وڵاتە بە کۆرۆنا پێشبینی کراوە.
جەهەپە لەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بە چوار سناریۆی "خۆشبینانە، شیمانەیی، ڕەشبینانە و کارەساتبار" کردووە و لە بەشی سناریۆی کارەساتبار ڕایگەیاندووە: ئەگەری تووشبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی یەکجاریی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شیمانەی شەڕ لەم وڵاتەدا هەیە. زنجیرەی تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی درێژەی دەبێ. ئابووری تا ٣٠ پلە لە ئاستی جیهانی دادەبەزێ و وڵات بەرەوڕووی قەیرانی بانکداری دەبێت. ٧ تا ١١ ملیۆن کەس کار و پیشەی خۆیان لە دەست دەدەن و هەڵاوسان تا لە سەدا ٦٠ بەرز دەبێتەوە.
Your Comment