بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر جیهان. سوپای دیمۆکراتیکی سووریا نە تەنیا بە پەیامی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پتەو و ئەرێنی دەداتەوە بەڵکوو پاڵپشتی دەکات لە بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: بە بۆنەی دۆخی نالەباری تەندروستی لە سووریا و ڕێگری لە تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیان لەدەست دانی هەرچی زیاتری خەڵک داوا لە هەموو لایەنەکانی شەڕ لە سووریا دەکەین دەست لە هەرج ۆرە هەوڵێکی سەربازی هەڵبگرن و ئاگربڕ ڕابگەێینن.
لە کۆتایی بەیاننامەکە هاتووە: سوپای دیمۆکراتی سووریا ڕۆڵی چالاکی دەبێت بۆ کۆنترۆڵی ئەو قەیرانە و بەڵێن دەدەین یارمەتیدەری بردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ شوێنی ژێر کۆنترۆڵی هەموو لایەنەکان بین.
بۆچوونی ئێوە