بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی پەناهی جێگری گەشە و پێشبینی ئیدارەی گشتیی کەشوهەواناسی کوردستان وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی هاتنی لافاوی پڕمەترسی لە پارێزگا، وتی: تەواو ئەو هوشدارە بڵاوبۆوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆن و بە پێی لێکدانەوەی نەخشە و هەڵسەنگاندنی مۆدێلی کەشوهەواناسی لەوڕۆوە تا بەیانیی رۆژی چوارشەممە لە هەموو ناوچە رۆژئاوایی و باشوورییەکان و هەندێ شوێنی دیکەی پارێزگادا شایەدی داکردنی لاواز و کەمتاکورت دەبین.
وتیشی: لە بەیانیی رۆژی چوارشیممە تا پێنج شەممە پاڵەپەستۆیەکی داکردن بەفر و باران ئاسمانی پارێزگا دادەگرێ و ئاستی داکردنی ئەو پاڵەپەستۆیە لە ناوچە باشووری و رۆژئاواییەکانی پارێزگا بە تایبەت لە بەرزایی و ملەکاندا زیاتر دەبێ و دەبێتە هۆی ئاوگرتوویی کاتی.
پەناهی جەختی لەوەش کرد: پاڵەپەستۆییەکی چالاک و گرژ لە پارێزگا پێشبینی نەکراوە و داکردنەکان ئاسایین و خەڵکی و جوتیاران نابێ نیگەران بن.
بۆچوونی ئێوە