داکردنی بەفر و باران
-
کارگێڕی مانگی سووری کوردستان هەواڵی دا؛
دابەش کردنی پاکێجی خۆراکی لە نێوان گوندەکانی کوردستان کە ڕێگاکانیان داخراوە
کارگێڕی مانگی سووری کوردستان وتی: کۆپتەری مانگی سووری پارێزگا ڕۆژی شەممە پاکێجی خۆراکیی لە نێوان چوار گوندی دەڤەری سەقز کە ڕێگاکانیان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراوە، دابەش کرد.
-
بە هۆی بەفر و کڕێوەوە؛
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە ڕاگیردرا
بەهۆی بارینی بەفر و کڕێوەوە سەرجەم گەشتەکانی ڕۆژی پێنجشەممە و شەممەی هەفتەی داهاتووی فڕۆکەخانەی سنە هەڵوەشایەوە.
-
وەزیری وزەی ئێران:
ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتۆتە ئاستی ١٠ ساڵ لەمەوپێش
وەزیری وزە وتی: ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتۆتە ئاستێکی باش و لەباری ڕێژەوە هاوئاستی دەفرایەتی بەهاری ١٠ ساڵ لەوە پێش واتە یەک هەزار و ٢٧١ مەتر و ٦١ سانتی مەترە.
-
تیاچوونی 11 سەر مەڕ لە مەریوان بە هۆی هەورە برووسکە
سەرپەرەشتی بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگاری کوردستان لە زیان و ڕووخانی هەندێک ماڵی کاگڵی و تەویلەی ئاژەڵان لە ناوچە گوندنشینەکان بە هۆ یا داکردنی ڕێژنەی بارانەکانی دوو رۆژی ڕابردوو هەواڵی دا.
-
لە لایەن ئیدارەی کەشوهەواناسییەوە؛
دەنگۆی هاتنی لافاوی پڕمەترسی لە کوردستان وەدرۆ خرایەوە
جێگری گەشە و پێشبینی ئیدارەی گشتیی کەشوهەواناسی کوردستان وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی هاتنی لافاوی پڕمەترسی لە پارێزگا، وتی: هیچ لافاوێک لا گۆڕێدا نییە.
-
ئاستی گۆلی ورمێ ٦٥ سانتیمەتر بەرز بۆتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەرزبوونەوەی ٦٥ سانتیمەتریی تەرازی گۆلی ورمێ بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.
-
ڕێگای دەیان گوند لە کوردستان داخراوە؛
هەوای کوردستان ساردتر دەبێت/ ڕێگاکانی کوردستان خلیسکە
بە پەڕینەوەی شەپۆلێکی بارین لە ئاسمانی پارێزگای کوردستان و سەقامگیر بوونی دۆخی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە دیسان شەپۆلێکی سارد دێتە ناو ئەو پارێزگایە و دەبێتە هۆی سەهۆڵبەندان لە کوردستان.
-
لە گەڵ هەڵکردنی با و کڕێوە؛
شەپۆلێکی داکردنی بەفر و باران ڕوو لە کوردستان دەکات
پاش چەند رۆژ پاوەجێی ڕێژەیی کەشوهەوای کوردستان، پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی نوێی باران داکردن لە گەڵ هەڵکردنی با لە رۆژی یەکشەممەوە لە پارێزگا دەست پێ بکات.
-
بە هۆی داکردنی بەفر؛
رێگەی پەیوەندی ١٥٠ گوندی پارێزگای کوردستان داخرا
داکردنی بەفر کە لە دوو شەوی ڕابردووەوە لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکردووە، بۆتە هۆی داخرانی رێگەی پەیوەندیی ١٥٠ گوند لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو پارێزگایە.