بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە بەرز بوونەوەی ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاند کە ١٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا هاتوون.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند بە پێیە ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ١٨ کەس.
شیاوی باسە کە تورکیا لە ئەو وڵاتانە بوو کە تووش بوون بە نەخۆشی کۆرۆنای تا چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕانەگەیاندبوو. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەشێکی گەورەی ئابووری تورکیا پێوەندی بە گەشتیارییەوە هەیە و دەیەویست بە شاردنەوەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی داهاتی گەشتیارییەکەی بپارێزێت.
Your Comment