بڕیاری کوردی سووریا بۆ دادگایی کردنی ۲۰۰۰ ئەندامی داعش

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن کە پێداگرن لە دادگایی کردنی بەزوویی نزیکەی ١٢٠٠٠ ئەندامی داعش کە ٢٠٠٠ کەسیان هاووڵاتیی وڵاتانی بیانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی کوردی سووریا کە ١٢هەزار ئەندامی داعشیان لە ماوەی شەڕی دژی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە دیلی گرتووە، ڕایانگەیاند کە لەو ڕێژەیە ٢ هەزار کەسیان هاووڵاتیی ٥٠ وڵاتی جیهانیی دەرەوەی عێراق و سووریان.

ڕاشیانگەیاندووە کە سەرەڕای داواکارییەکان لە وڵاتانی دەرەوە و لەوان ئەورووپا بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان و دادگەیی کردنیان لە وڵاتی خۆیان، بەڵام ئەم داوایە بە هەند وەرنەگیراوە و یارمەتیی بەڕێوەچوونی دادگەیەک لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریاشیان نەداوە. هەر بۆیە کوردەکانی سووریا پێداگرن لە دادگایی کردنی ئەو کەسانە لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان لە مانگی مارچی ٢٠٢٠ەوە.

لەمناوە کەماڵ عاکف وتەبێژی نووسینگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا لەوبارەیەوە بە VOAی ڕاگەیاند کە بە هۆی لێرەبوونی بەڵگە و دایکۆمێنت و شایەد و قوربانیانی هێرشی داعش، دادگەکان هەر لە ناوچەی کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بەڕێوە دەچێت و هیوادارین هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەوان ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ڕەوتی دادگەکاندا یارمەتیی کوردەکان بدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە کارناسان بە ئاماژە بە نەبوونی شەرعیەتی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە ڕوانگەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، لە سەر ئەو بڕوایەن کە هیچ وڵاتێک بۆ دادگەیی ئەندامانی داعش یارمەتیی کوردەکان نادەن، هەر بۆیە پێدەچێ کوردەکان لەو داپەڕەدا بە تەنیا بن.

لە لایەکی دیکەوە کەسانێکی وەک کالیە تووماس توێژەری بواری رۆژهەڵاتی ناڤین لە توێژینگەی نیۆ ئەمریکەن سکیۆریتی جەختیان لەوە کردووە کە کوردەکان ئیمکاناتی پێویستیان بۆ دادگەیی کردنی ئەندامانی داعش لە بەر دەستدا نییە.

News Code 31338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =