سەربازانی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە

سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیایی ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەو وڵاتە لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشاونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیایی ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەو وڵاتە لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشاونەتەوە.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: هێزە تورکیاییەکان لە گوندەکانی هەڵکەوتوو لە تل تەمر و ئەبو ڕاسین لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دوابەدوای توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و کوژرانی هۆاکری هەواڵگری تورکیا، ناچار بە کشانەوە بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا ناوچەیەک بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری لە ناوخۆی سنوورەکانی سووریا لە کاتی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتی لە نۆهەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ داگیر کردووە.

شایانی باسە کە چەند ڕۆژی ڕابردوو، سەرچاوەکانی سەر بە دژبەرانی سووریا لە پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە میحوەری ئەلکیف لە دەڤەری تل تەمر لە دەڤەری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا هەواڵیان دابوو.

News Code 30993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =