AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٤ ١١:٣٩

هەڕەشە لە دیمەشق دەکات؛

کاردانەوەی ئەردۆغان بە کوژرانی سەربازەکانی لە سووریا

کاردانەوەی ئەردۆغان بە کوژرانی سەربازەکانی لە سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: بەرپەرچی هەرهێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر هێزەکانیان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵ وتی:  هێزەکانیان لە چوارچێوەی چاودێریکردنی ئاگربەست لە سووریا بەردەوام دەبن.

ئەردۆغان وتی: لە هێرشێکدا چوار سەربازی ئێمە گیانیان لەدەستداوە، ناکرێت بێ دەنگ بین و وەڵامی هێرشەکان نەدەینەوە.

وتیشی: تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە ۱۲۲ موشەک و ۱۰۰ گولە هاوەن ۴۶ ئامانجی سەربازیی سوپای سوریایان کردوەتەوە ئامانج

شەوی رابردوو ۱۳ سەربازی تورکیا لە ئیدلب لە سووریا بە هۆی هێرشی سوپای سووریاوە. کوژران و بریندار بوون.

News ID 30834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha