بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، هێزەکانی رزگاریبەخشی عەفرین ناسراو بە (HRE) لە ڕاگەیێندراوێکدا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی دژی یەکێک لە ناوەندەکانی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا لە عەفرین ڕایگەیاند: لە بەرواری ٢٠ی ژانڤیەی ٢٠٢٠ ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانە کرایە سەر بنکەی سەربازیی فیرقەی حەمزە لە ناوەندی عەفرین و لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو کەس لە ملیشیاکانی سەر بە سوپای ئازاد کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هێزەکانی رزگاریبەخشی عەفرین هاوکات لە ناوچەکانی شەڕا و شەڕاڤا ئۆپەراسیۆنگەلێکی لە دژی ملیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا بەڕێوە بردووە کە ملیشیاکان لە بەرامبەردا دەستیان داوەتە بوردۆمانی ئەو ناوچەیانە.
Your Comment