AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ١٨:٥٨

مەرجەکانی ئێران بۆ سنووردارکردنی پلانی ئەتۆمیی

مەرجەکانی ئێران بۆ سنووردارکردنی پلانی ئەتۆمیی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ میدیایەکی ژاپۆنی، مەرجەکانی تاران بۆ سنووردارکردنی پلانی ئەتۆمی ئاشتی‌خوازانەی ئێرانی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن، وتی کە تاران بە مەرجی هەڵوەشانەوەی گەمارۆ یەک لایەنەکانی واشنتۆن، ڕازی بە سنووردارکردنی پلانی ئەتۆمیی خۆی و ئەویش بۆ ماوەیەکی دیاری‌کراو دەبێت.

ناوبراو هەروەها لە ڕەزامەندیی ئێران بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم هەواڵی دا و بە بێ دیاری‌کردنی ڕێژەیەکی تایبەتی لەو کەمکردنەوە، جەختی کرد: وەستاندنی پیتاندن نامومکینە.

تەخت ڕەوانچی هەروەها ئاماژەی بە ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لە نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕێگەی وڵاتێکی ناوبژیگەرەوە دا و وێڕای تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە فێڵبازی لە ڕەوتی دانوستاندا، جەختیشی کرد: ئێمە ئامادەی بەشداری لە دانوستانەکانین.

News ID 56356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha