بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی کاری پڕۆژەی مێترۆی فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵ قسەی دەکرد بە ئاماژە بە هەبوونی هێزی سەربازی سوپای تورکیا لە سووریا وتی: تا کاتێک کە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و ئاسایشی براکانمان کە لەوێ ژیان دەکەن دابین نەکەین لە سووریا ناچینە دەرەوە تەنانەت بەرەو پێشیش دەڕۆین.
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی کەماڵ قڵیچدار ئوغڵۆ، رێبەری پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا (جەهەپە )سەبارەت بە ئەدلەب وتی: ئێوە درێژە بدەنە پێوەندی نزیکی خۆتان لە گەڵ بەشار ئەسەد. بەڕێز کەماڵ دۆخی منداڵان لە ئەدلەب نابینن؟ ئەوان برای ئێمەن. ئێوە ویژدانتان نییە. خودا نەوەکا ئەگەر ئاوەها ڕووداوێک بۆ ئێمە ڕووی بدایە ئەو کات چیتان دەکرد؟
Your Comment