کاردانەوەی پەرلەمانتاری عێراقی بە باج‌ وەرگرتنی ترامپ لە بەغدا

پەرلەمانتاری عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هەڵوێستی ترامپ بۆ باج خواستنی لە عێراقییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، ئەحمەد کەنانی پەرلەمانتاری عێراقی کاردانەوەی نیشان دا بە هەڵوێستی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ باج خواستنی لە عێراقییەکان.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە ترامپ خوازیاری پێدانی باج و هەڕەشەی دەست بە سەرداگرتنی داراییەکانی عێراق لە ئەمریکا بووە؛ لە ڕاستیدا جۆرێک لە تیرۆریزم و هەڵەیە، چونکە عێراق وڵاتێکی خاوەن دەسەڵات و سەروەرییە.

کەنانی جەختی کرد: شێوەی باج خواستن و بیانۆهێنانەوەی ترامپ بێ سوودە. عێراقییەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی بڕیار دەدەن. داخوازی ئەمریکا و ترامپ نایاساییە و پارە و دراوی عێراقی لە دەرەوە بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی پارێزراوە.

شایانی باسە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە داخوازی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتە بووە، وتی: ئێمە ئێستە ٣٥ ملیارد دۆلار پارەی عێراقمان لە بەردەستە و لام وایە ئەوان ڕازی بە پێدانی ئەو پارە لە بەرامبەر سەرمایەدانەریی چەند ساڵەی ئەمریکا لە عێراق بن. دەنا ئێمە لەو وڵاتەدا دەمێنینەوە.

News Code 30460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =