داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی؛ لە دووپاتەبوونەوەی مێژوو تا بەرپرسایەتی ئێران

ئەوی لە ئاسمانی ئێران ڕووی دا جگە لە کارەساتی مرۆیی، چەندپاتەبوونەوەی ڕووداوێکە لە مێژووی هاوچەرخدا بەو جیاوازییەی کە لە نمونەکانی پێشوودا هیچکات دەوڵەتانی ئەو وڵاتانە هاوخەمی خۆیان بۆ بابەتەکە دەرنەبڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داکەوتنی فرۆکەی موسافیری هێڵی ئاسمانی ئۆکراین کە سەر لە بەتانی چوارشەممە لە ئاسمانی ئێراندا ڕووی دا و هەڵەی مرۆیی کە بەرهەمی هەلومەرجی ئەمنیی ناوچە و شەڕئاژۆیی ئەمریکایە، بە هۆکاری ڕووداوەکە ڕاگەیێندرا، بووە هۆی خەمباری و ئازەیەتباریی بنەماڵەگەلێکی زۆر.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای سەرەخۆشی دەربڕین و هاودەردی لە گەڵ بنەماڵەگەلی ئازەیتباری هاووڵاتی و هاووڵاتیانی کوژراوی بیانی، لە بابەتی هەڵەی مرۆیی داوای لێبوردنی کرد؛ هەواڵدەریی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ڕووانیویەتییە ڕووداوە ئاسمانییە مێژووییە هاوشێوەکان.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە مانگی جووڵای ٢٠١٤، فرۆکەی MH۱۷ی هێڵی ئاسمانی فرۆکەیی مالێزیا بە هۆی پەلاماری مووشەکی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئۆکراین کە لە شەڕی ناوخۆییدا گلابوو، داکەوت و هەموو ٢٩٨ موسافیری گیانیان لە دەست دا، لە کاتێکدا کە هیچکام لە لایەنەکان بەرپرسایەتیی ئەو ڕووداویان لە ئەستۆ نەگرت.

لە ۲۳ی مارچی ۲۰۰۷یشدا فرۆکەی بارهەڵگری هێڵی ئاسمانی بلاڕووس پاش ماوەیەک لە بەرزبوونەوەی لە فرۆکەخانەی مۆگادیشۆ بە هۆی کرانە ئامانجی مووشەکی داکەوت و ١١ کەسی تێدا کوژرا.

لە ٢٤ی ئاکتەوبری ٢٠٠١دا فرۆکەی تۆپۆلۆفی هێڵی ئاسمانی سیبریا – ڕووسیا کە لە تەلئاڤیڤەوە بەرەو نوواسیبریسک دەگەڕاوە، لە سەر دەرای ڕەش تەقیەوە. حەوتەیەک دواتر کیەف بەرپرسایەتی ئەو ڕووداوەی لە ئەستۆ گرت و دەرکەوت کە داکەوتنی ئەو فرۆکەیە بە هۆی تەقینەوەی نزانکارانەی مووشەکێکی ئۆکراینی بووە. لەو ڕووداوە ٧٨ کەس کوژران.

لە جووڵای ١٩٨٨، کۆپاپۆری ئەمریکی، ئەیرباسی هێڵی ئاسمانی ئێران لە ئاوە سەرزەوینییەکانی ئێراندا کردە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ٢٩٠ کەسی ناو ئەو فرۆکەیە گیانیان لە دەست دا. شایانی باسە، ئەمریکا سەرەڕای پێدانەوەی خەسارەت و غەرامەی ئەو فرۆکەیە، هیچکات لەوبارەیە داوای لێبوردنی نەکرد و تەنانەت دواتریش فەرماندەی ئەو کۆپاپۆرە میدالیای فەخری پێبەخشرا.

لە سێپتامبری ١٩٨٣شدا بۆئینگی هێڵی ئاسمانی کۆریای باشوور بە هۆی هێرشی هەڵەی فرۆکەی جەنگییەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، بە هۆی لادانی لە کۆریدۆری سەرەکی لە ئاسمانی دوورگەی ساخالین کرایە ئامانج و لەو ڕووداوەشدا ٢٦٩ کەس گیانیان لە دەست دا.

لە فێڤرییەی ١٩٧٣ دا ئیرباسی هێڵی ئاسمانی لیبیا بە هۆی نزیکبوونەوەی لە دامەزراوە سەبازییەکانی ناو سارای سینا، کرایە ئامانجی پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی و لەو ڕووداوەشدا ١٠٨ کەس کوژران.

بە گوێرەی راپۆرتی فڕانس پرێس، ڕووداونی ئەو جۆرە ڕووداوگەلە لە هەلومەرجی جەنگیدا مومکینە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێران بە ڕەچاوکردنی ڕاستگۆیی و ڕێزنان لە گیانی خۆشەویستانێک کە لەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا بوونەتە قوربانی، وای بە بەش زانی کە بە ڕاستگۆیی و داوای لێبوردنەوە هۆی ڕووداوەکە دەربڕێت.

لە کاتێکدا کە لە ڕووداوە هاوشێوەکان، دەوڵەتانی جیهانی بەردەوام خۆیان لە بەرپرسایەتییەکان دزیوەتەوە و نمونەی ئاشکرای ئەو باسە داکەوتنی فرۆکەی مالیزیایە کە هێشتاش هیچکام لە لایەنەکان (چ جودایی‌خوازانی ئۆکراینی و چ لایەنگرانی دەوڵەتی کیەف) بەرپرسایەتیی ئەو ڕووداوەیان لە ئەستۆ نەگرتووە وداوای لێبوردنیان نەکردووە.

لە ڕووداویێکی هاوشێوەی وەک ئەوی لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئاسمانی کەنداوی فارس ڕووی دا، بینیمان کە چۆن ئەمریکایەک کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکات، هیچکات لەو گیانە بێ تاوانانەی لەو ڕووداوەدا کوژران، داوای لێبوردنی نەکرد و بە پێدانی میدالیای فەخر بە ئەنجامدەری ئەو جەنایەتە، داخی دڵی خەڵکی ئێرانی کولاندەوە!

News Code 30456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =