فرۆکەی ئۆکراینی
-
زەریف رایگەیاند:
ئێران سندوقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەنێرێتە فەڕەنسا
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئێران لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو سندوقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بۆ خوێندنەوە زانیارییەکانی دەنێرێتە فەڕەنسا.
-
جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە:
ئێران ئامادەی پێدانی غەرامەی قوربانیانی فرۆکەی ئۆکراینیە
جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بۆ چارەسەریی خێراتری پرسی سندووقی ڕەش و پێدانی غەرامەی هاوپەیوەند بە ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، ئامادەی دانوستانین.
-
وەزیری رێگە و شارسازی ئێران:
ڕەنگە ئێران سندووقی ڕەشی فرۆکەی ئۆکراینی بۆ وڵاتی سێهەم بنێرێت
وەزیری رێگە و شارسازی بە ئاماژە بەوەی کە هیچ هەستیارییەک لە سەر سندووقی ڕەش نییە، وتی: ئەگەر پێویست بێ سندووقی ڕەشی فرۆکەی ئۆکراینی بۆ خوێندنەوە ڕەوانەی وڵاتی سێهەم دەکرێت.
-
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:
گەشتی فرۆکەکانی ئەمریکا لە نزیک سنووری ئێران لە کاتی داکەوتنی فرۆکەکە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی لە کاتی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی لە ئێران، لانی کەم ٦ فرۆکەی جەنگی ئەمریکی لە نزیکی سنوورەکانی ئێراندا گەشتیان دەکرد.
-
قەرارگای ساروڵڵای تاران:
بڵاوکەرەوەی گرتەی وێکەوتنی مووشەک لە فرۆکە ئۆکراینیەکە ناسێنرایەوە
قەرارگای ساروڵڵای تاران ڕایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەی وێکەوتنی مووشەک لە فرۆکەی موسافیری، قەرارگای ساروڵڵای تاران، بۆ لێکدانەوەی هۆکارە هاوپەیوەندەکان بەو ڕووداوە، کەسی بڵاوکەرەوەی ئەو گرتەیە ناسێنرا.
-
ڕێکخراوەی کاروباری شەهیدانی ئێران ڕایگەیاند:
کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی بە شەهید دێنە ئەژمار
ڕێکخراوەی کاروباری شەهیدان و گیان فیداکان لە ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی بە شەهید دێنە ئەژمار.
-
وتەبێژی دەزگای داد:
ئێران دژی ترامپ لە دادگە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار دەکات
وتەبێژی دەزگای داد وتی: هەوڵ دەدەین هەم لە کۆماری ئیسلامی، عێراق و لە دادگەی لاهە دژی سوپا و دەوڵەتی ئەمریکا و ترامپ سکاڵا تۆمار بکەین و دۆسیە پێک بێنین.
-
لە کۆنسێرتی شەوی ڕابردوودا ڕاگەیێندرا؛
دژایەتی کەیهان کەلهۆر و نادر مەشایخی لە گەڵ هەڵوەشانەوەی پرۆگرامە هونەرییەکان
کەیهان کەلهۆر و نادر مەشایخی دوو هونەرمەندی ناسراوەی بواری مۆسیقا لە پەراوێزی نوێترین کۆنسێرتی خۆیان هەمبەر بە ناڕەزایەتی و هەڵوەشانەوەی پرۆگرامە هونەرییەکان، کاردانەوەیان نیشان دا.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ڕایگەیاند:
ناسینەوەی شوناسی ٥٠ کوژراوی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی لە پەیوەندی لە گەڵ ناسینەوەی تەرمی کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی گرۆکەی ئۆکراینی ڕوون کردنەوەیەکی ئاراستە کرد.
-
ڕەبیعی:
رۆژی هەینی ئەنجامی لێکدانەوەی داکەوتنی فرۆکە بە ڕۆحانی ڕاگەیێندرا
وتەبێژی دەوڵەت وتی: رۆژی هەینی ئەنجامی توێژینەوەی کۆتایی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لێکدرایەوە و بە سەرۆک کۆمار ڕاگەیێندرا و پاش ئەوە دانیشتنێک لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری بەڕێوە چوو.
-
دەریاوان شەمخانی:
ئێران نەیویستووە حاشا لە هەڵەی تێکشکاندنی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بکات
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە ئاماژە بە زەروورەتی لێکدانەوەکان وەک هۆی درێژخایاندنی ڕاگەیاندنی هۆکاری داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، وتی: هیچ هەوڵێک بۆ حاشاکردن لەو ڕووداوە لە ئارادا نەبووە.
-
پزیشکی یاسایی ڕایگەیاند؛
وەرگرتنی D.N.A لە بنەماڵەی ١٤٢ قوربانیی ڕووداوی ئاسمانی ئێران
ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران ڕایگەیاند: بە سەردان کردنی بنەماڵەی ١٤٢ کەس لە قوربانیانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکە، نمونەی D.N.A لەو بنەماڵەیانە وەرگیراوە و خەریکی ناسینەوەی تەرمی ئەو خۆشەویستانەن.
-
لەودیوی ڕووداوەکە؛
داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی؛ لە دووپاتەبوونەوەی مێژوو تا بەرپرسایەتی ئێران
ئەوی لە ئاسمانی ئێران ڕووی دا جگە لە کارەساتی مرۆیی، چەندپاتەبوونەوەی ڕووداوێکە لە مێژووی هاوچەرخدا بەو جیاوازییەی کە لە نمونەکانی پێشوودا هیچکات دەوڵەتانی ئەو وڵاتانە هاوخەمی خۆیان بۆ بابەتەکە دەرنەبڕیوە.
-
هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕایگەیاند:
گفتگۆی سەرۆک کۆمارانی ئۆکراین و ئێران سەبارەت بە داکەوتنی فرۆکە
سەرۆک کۆماری ئێران و هاوتای ئۆکراینیی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەبارەت بە ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی موسافیری ئۆکراین گفتوگۆیان کرد.
-
فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پێوشوێنگیری یاسایی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی
سەرۆکی دەزگای داد لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارەی بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، جەختی لە کۆکردنەوەی بەڵگە و دایکۆمێنت و هەڵگرتنی هەنگاوی پێویستی یاسایی کرد.