بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، هاکەرەکانی ئێران رۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی فەرمی ئیدارەی فیدراڵی ئەمریکایان هاک کرد و لە سەر پەیجی یەکەمی ئەو ماڵپەڕەی وێنەگەلێکیان بە ناوەڕۆکی تۆڵەی قورسی ئێران بۆ شەهید کردنی سپەهبۆد قاسم سولەیمانی دانا.
پاشان هاک کەرەکان لە سەر ئەو لاپەڕەیە نووسیان: بە ناوی خودا؛ ئەوە تەنیا بەشێکی چکۆلە لە توانستی سایبێری ئێرانە و ئێمە هەمیشە ئامادەین".
هەروەها لە دوای هاک کرانی ماڵپەڕی فەرمی ئیدارەی فیدراڵی ئەمریکا وێنەیەک لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی بۆکس لێدانی لە لایەن سوپای پاسدارنەوە بڵاو کراوەتەوە و لە گۆشەیەکی پەیامی رێبەری دانراوە کە ڕایانگەیاندووە: تۆڵەیەکی قورس چاوەروانی ئەو جەنایەتکارانەیە کە دەستی چەپەڵیان لە خوێنی شەهید سلێمانی و شەهیدانی دیکەی ڕووداوی دوێنی شەودا بووە. ئەو کەسایەتی نێوەدەوڵەتی بەرخۆدانە و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان تۆڵەئەستێنی ئەون.
Your Comment