بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن تایمز، تولسی گابارد بەربژێری دیمۆکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتووی ئەمریکا، کاردانەوەی بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی نیشان دا و ئەو هێرشەی ئەمریکای ئیدانەی کرد.
گابارد، ئەو ڕووداوەی کە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام بوو، بە هەنگاوێکی جەنگی و پێشێل کرانی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا وەسف کرد.
بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەروەها نیسبەت بە هەر جۆرە پێکدادان و ئاڵۆزییەک لە گەڵ ئێران هۆشداری دا و وتوویە ئەو پێکدادانە ئێمە زیاتر و زیاتر دەباتە ناو زەلکاوەوە.
Your Comment