بێزم لە دانوستان لە گەڵ ئەردۆغان دێتەوە

سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە هەلومەرجی ئێستای سوپای سووریا و پێشکەوتنە مەیدانییەکان، وتی: ئەورووپا و ئەمریکا و تورکیا بە هۆی پاڵپشتیان لە تیرۆریزم سەرەکی‌ترین ئەکتەرانی ئاژاوەنانەوە لە سووریا و گرفتی ئاوارە سوورییەکانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد لە دیمانەیەک لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنییRaiNewsی ئیتالیا کە ئەو کەناڵە پاش دیمانەکە خۆی لە بڵاوکردنەوەی بوارد و رۆژی دووشەممە لە هەژماری تویتەریی سەرۆک کۆماری سووریا و هەندێک لە میدیاکان و لەوان کەناڵی هەواڵی "المیادین" بڵاو بۆوە، بە ئاماژە بە سەرکەوتنە گەورەکانی سوپای سووریا لە شەڕی تیرۆریزم، ڕایگەیاند: سووریا بەهێزتر لە شەڕەکان تێدەپەڕێ و داهاتووەکەی هیوابەخشە.

بەشار ئەسەد لەو دیمانەیە بە ئاماژە بە ئازادکرانی زۆربەی ناوچەکانی بندەستی تیرۆریستان لە سووریا، وتیشی: تەنیا ئەدلەب و بەشگەلێک لە باکووری سووریا ماوە. هەڵبەت ئەدلەب لە بندەستی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەی پاڵپشت‌کراوی تورکیا و سەربازانی تورکیای لێیە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕووسیا وەک گرینگترین هاوپەیمانی دیمەشق لە گەڵ تورکیا ەسبارەت بە هەندێ لە ناوچەکانی سووریا، ڕوونی کردەوە:  ڕووسیا لە یاساگەلی نێودەوڵەتی و سیستەمی نێودەوڵەتی تەنیا لە بەرژەوەندیی ڕووسیا و هەموو جیهان دەڕەوانن، هەر بۆیە پاڵپشتیان لە سووریا وەک پاڵپشتی لە یاساگەلی نێودەوڵەتیانە. لە لایەکی دیکەوە چالاکیان دژی تیرۆریزم لە بەرژەوەندیی خەڵکی ڕووسیا و هەموو جیهانە و ڕێککەوتنیان لە گەڵ تورکیا بەو مانا نییە کە ئەوان پاڵپشتی لە هێرشی تورکیا دەکەن. ئەوان دەیانەوێ ڕۆڵ بگێڕن و تورکیا بە کشانەوە لە خاکی سووریا ڕازی بکەن.

ناوبراو هەروەها ڕۆڵی دزێوی ئەمریکا و رۆژئاوا هەمبەر بە کوردی سووریا و تورکیای بیر هێنایەوە و ڕاشیگەیاند: ڕووسەکان بە مەبەستی سازدانی هاوکێشيیەک هەنگاویان ناوەتە ئەو بوارە بۆ ئەوەی دۆخەکە باشتر بێت. بەڵام لە داهاتوودا هەڵوێستیان تەواو ئاشکرایە و ئەوەیش ئەوەیە کە سەروەری و یەکپارچەیی سووریا دژوازە لە گەڵ هێرشی ئەمریکا.

ئەسەد هەروەها لەبارەی ڕێکنەکەوتنی دیمەشق و ئەنقەرە سەرەڕای ڕێککەوتنی تورکیا و ڕووسیا، جەختی کرد: ڕووسیا ڕێکنەکەوتووە بەڵکوو چاوی لە واقیعە و لە ئێستادا واقیعەکان لە هەلومەرجێکی باشدا نین، هەر بۆیە دەبێ بەو ئاراستەدا هەنگاو بنێت. ئەوی ئێمە جەختی لێ دەکەین کشانەوەی تورکیا لە خاکی تورکیایە و ئەمە نە پەیوەستە بە ڕێککەوتن و نەک ڕێکنەکەوتن و هیچ گومان و دڕدونگییەکمان لەوبارەیەوە نییە.

وتیشی: ئەگەر لە داهاتوودا ناچار بە دانوستان لە گەڵ ئەردۆغان بم، هیچ شانازی پێ ناکەم، بەڵکوو بە پێچەوانە بێزم دێتەوە لە مامەڵە لە کەسانی هەڵخوازی لەو چەشنە. بەڵام بەوەشەوە لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئەرکی سەر شانم جیاوازە لە هەست و بۆچوونەکان و بەرژەوەندی سووریا لە یەکەمایەتیی ژیانمدایە، هەر بۆیە ئەو بەرژەوەندییە بە هەر ئاراستەیەکمدا ببات، منیش بۆ ئەو لایە دەچم.

News Code 29787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =