بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا سەبارەت بە ئازاد کرانی سیخوڕێکی ئەمریکایی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، نووسی: ئەو کەسەی کە لە سەردەمی ئۆباما سەرەڕای خەڵاتی ۱۵۰ میلیارد دۆلاری بە ئێران ، دەستگیر کرابوو، ئێستا لە دەوڵەتی مندا گەڕاوەتەوە.
ئەوەشی نووسی کە ئەمە دانوستانێکی دادپەروەرانە بوو لە گەڵ ئێران و زیادی کرد: بینیتان کە ئێمە دەتوانین پێکەوە مامەڵە بکەین.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ بە نێوبژیوانی وڵاتی سویسڕا دکتۆر مەسعوود سلێمانی، زانای بەناوبانگی ئێرانی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکا قۆڵبەست کرابوو، گەڕێندرایەوە ئێران.
ئێرانیش کەسێکی بەناوی یانگ ئازاد کرد کە ماوەیەکە بە تاوانی سیخوڕی لە زیندانی ئێرانە.
Your Comment