بووکی داعش لە ئیرلەند دەست بە سەر کرا

هاووڵاتی و ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئیرلەند ناسراو بە بووکی داعش پاش گەرانەوە بۆ دوبلین دەستبەجێ دەستگیر کرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەندامانی ئیرلەندی دائش پاش کۆتایی هاتنی قۆناغە یاساییەکان لە ناوەندی پێڕاگەیشتنی کاروباری هاووڵاتییە بیانییەکانی ئیدارەی گشتی کۆچبەری تورکیا، نێردرایەوە بۆ وڵاتەکەی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو هاووڵاتییە ئەرلەندییە کە بە هۆی زەواج لە گەڵ یەکێک لە ئەندامانی داعش بە بووکی داعش ناسرابوو، پاش گەرانەوە بۆ دوبلین پێتەختی ئەو وڵاتە دەستبەجێ دەستگیر کراوە.

لیزا سمیت ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئیرلەند کە لە ڕێگای تورکیاوە گەڕێندرایەوە بۆ ئیرلەند، هاوکات لە گەڵ چوونی بۆ ناو فڕۆکەخانەی دوبلین بە گومانی ئەنجامی کاری تیرۆریستی دەستگیر کرا.

چارلی فلاناگان وەزیری دادوەری ئیرلەند لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەوە دۆسیەیەکی هەستیارە و من دەمەوێت خەڵک دڵنیا بکەمەوە کە هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکانی پێوەندیدار لە نزیکەوە ئەو بابەتە شوێنگیری دەکەن.

News Code 29627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =