بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەنقەرە لە ۲ ژنی داعشی دەرکرد و ناردیانیەوە وڵاتی بەلژیکا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە زیادی کرد: ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی دەرکردنی تیرۆریستەکان لە وڵاتەکەی کە ڕۆژی ۱۱ی نۆڤامبر دەستی پێكردووە.
پێشتر سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی نابێتە هۆتلێک بۆ چەکدارانی بیانی داعش.
Your Comment