بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە شەڕی سووریا وتی: ئەوە شەڕی من نییە، شەڕی سوورییەکان دژی تیرۆریزمە. کاتێک کە کۆتایی بهێنین بە تیرۆریزم سەرکەوتووین. تیرۆریستەکان هێشتا لە ناوچە باکوورییەکان ئامادەن. پرسێک کە زۆر مەترسیدارە ئەوەیە کە پاڵپشتییەکان لە ئەو تیرۆریزمە هێشتا درێژەی هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی بە ڕەخنە لە ڕۆڵی تورکیا لە قەیرانی سووریاش وتی: ئەردۆغان بە گەڵاڵەی بابەتی ڕادەست کردنەوەی تیرۆریستە داعشییەکان بە وڵاتانی ئەورووپی هەوڵ دەدات گوشار بخاتە سەر ئەورووپا. یاسا و ڕێسا و ماف لەم بارەوە هەیە. بۆ گەڕاندنەوەی کەسێکی تاوانبار یا تیرۆریست بۆ وڵاتی خۆیان یەکەم شت ڕێککەوتنی دوو لایەنەیە. بەڵام ئەگەر تیرۆریستێک بۆ کوشتنی هاووڵاتیە ئاساییەکان لە زیندان ئازاد بکات و بنێرێتە وڵاتێکی دیکە ئەوە بێ ئەخلاقی تەواوە.
Your Comment