بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە ئاماژە بە هەڵوێستی بەرپرسانی تورکیا لە سەر ئەگەری دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دژی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەوەی کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دژی گرووپە چەکدارە کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵ دەدات، شۆک بووین و سەرمان سووڕ ماوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتیشی: ئێمە هەموو بەڵێنەکانی خۆمان سەبارەت بە کشانەوەی کوردەکان لە سنوورەکانی تورکیا جێ بەجێ کردووە. ئێمە هێزی زیاتر لە پۆلیسی سەربازی ڕووسیا بۆ ئارام کردنەوەی دۆخی سنوورەکانی سووریا و تورکیا دەنێرین.
شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەوەی کە ئەو تیرۆریست ناوی لێیان برد، پاک نەکرێتەوە، ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچە دەست پێدەکاتەوە.
ئێستا سەرەڕای گەشت لێدانی هاوبەشی سەربازانی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری سووریا، تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێزە کوردییەکان کە ئەنقەرە وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات، هێشتا لە ئەو ناوچە نەکشاونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە