AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢١ ١٥:٠٦

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد:

مەزڵۆم کۆبانی بۆچی ۳ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان بووە

مەزڵۆم کۆبانی بۆچی ۳ ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان بووە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی هەرێمیش کۆبووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ماوەی ٣ رۆژە ژەنەراڵ مەزڵۆم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی هەرێم کۆبووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە مەزڵۆم لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر  کۆ بووەتەوە.

ئەوەشی وتووە کە بارزانی داوای کردووە هەسەدە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا کۆ ببنەوە.

لڤین ئەوەشی زانیوە کە دوای ئەو کۆبونەوەیەی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتیش کۆبووەتەوە و دوای سێ ڕۆژ گەڕاوەتەوە کوردستانی سووریا.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە  مەزڵۆم کۆبانێ دوای گەڕانەوەی دەستبەجێ داواکەی بارزانی جێبەجێ کردووە و لەگەڵ ئەنجومەنەکەی نزیک لە پارتی کۆبووەتەوە.

News ID 29312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha