ڕۆحانی بەڵێنەکانی بە خەڵکی کورد و سوننە جێبەجێ نەکرد

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی مەجلیس وێرای ڕەخنە لە وەدی نەهاتنی بەڵینەکانی سەرۆک کۆماری لە سەرودەمی هەڵبژاردنیدا، هەژاری و پشت‌گوێ خرانی بە هۆکاری نائومیدی و خۆکوژیی گەنجانی ناوچە بێ بەشەکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەوڕۆ (دووشەممە ٢٠ی خەزەلوەر) لە وتاردانی پێش دەستووری مەجلیس بە ئاماژە بە کردار و دروشمی هەندێک لە بینەرانی یاریی تۆپی پێ لە تەورێز، ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان هیچکات کرداری هەندێک کەمینەی سەر بە بیانییەکان کە ئاڵای وڵاتێکی دیکەیان هەڵداوە و دروشمی فاشیستانە دەڵێن، بە حیسابی خەڵکی ئازەربایجانی دانانێن و ڕەوانە کردنی کاروانی یارمەتیی فریاکەوتنانە لە ڕابردوو و ئێستا بۆ بوومەلەرزە و لافاو سەلمێنەری ئەو باوەڕەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی لە ئەنجام دان و ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی سەرۆک کۆماری لە سەرودەمی هەڵبژاردنی لە کوردستان لەوان پێشخستنی جارنامەی مافی هاووڵاتی، شایستەسالاری، بەرزکردنەوەی ئاستی بەهرەمەندی لە بلیمەتان، دەرچووانی زانکۆیی و گرووپگەلی ئیتنیکی و مەزهەبی، گرت و وتی: داوا لە بەڕیز ڕۆحانی دەکەم کە بەر لە سەفەر و سەردانیان لە کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکانی ئەم دواییەی، دووبارە چاوێک بە بەڵێن و هەڵسوکەوتەکانی دەوڵەتی تەگبیر و ئومێد لە کوردستاندا بخشێنێتەوە و لە بیری نەچێت کە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو زۆرترین دەنگی بۆ دوو خولی سەرۆک کۆماری لە لایەن کوردەکان و خەڵکی سوننەوە پێی دراوە.

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی مەجلیس هەروەها ڕەخنەی لە بەکار نەهێنانی کوردەکان و خەڵکی سوننە لە کابینەی سەرۆک کۆماریدا گرت و وتیشی: لە ماوەی ئەو ٦ ساڵەدا تەنیا کوردێک کرایە جێگری وەزیری وەزارەتخانەیەکی ناستراتژیکی وەک هەرەوەزی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کە بە داخەوە سەرەڕای کارنامەی باشی، لەو پۆستە دوور خرایەوە.

عەلەوی ئاماژەی بە پێگەی زانستیی گەنجانی کوردستانی لە ئاستی جیهانی و بردنەوەی خەڵاتگەلی گرینگ لە بواری زانستی کرد و ڕاشیگەیاند: ئەو گەنجانە لە ڕووی ناچارییەوە لە وڵاتی خۆیان دابڕوان. ئەوە لە کاتێکدایە کە ژمارەی گەنجانی کوردی دەرچووی زانکۆکان بە هۆی نەبوونی سەرمایەدانەری و هەلومەرجی کار و مەعاش یان بێکارن یان ڕوویان لە کۆڵبەری ناوە و سەدان مەترسیان بە گیان کڕیوەتەوە و رۆژانە ژمارێکی زۆری گەنجانی کورد بە خوێندنی باڵای مەستەری و دوکتۆری لە باشترین زانکۆکانی وڵات بۆ پارووە نانێک ڕوو لە هەورازەکان و سەخڵەتییەکانی چیاگەلی کوردستان دەکەن.

نوێنەری خەڵکی سنە، دیواندەرە و کامیاران هەژاری و پشت‌گوێ خرانی بە هۆکاری نائومیدی و خۆکوژیی گەنجانی نایسەری سنه زانی و وەبیری هێنایەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا ٦ گەنجی ئەو شارۆچکەیە دەستیان داوەتە خۆکوژی.

عەلەوی هەروەها ئاوری لە نابەهرەمەندی پارێزگای کوردستان لە پشکی سەرمایەدانەریی بیانی، هەلومەرجی نەگونجاوی کار و مەعاش، نرخی هەڵاوسان، دابەزینی نرخی یارمەتی و وامی بانکی، نرخی هەژاری و بێ دەرەتانی چەند ڕەهەندی بە نیسبەتی پارێزگاکانی دیکە، ناڕوون بوون دۆخی فەرمانبەرانی گرێبەستی لە زۆربەی ئیدارەکانی کوردستان و دۆخی نالەباری ئاوی خواردنەوە و جادەکان لە زۆربەی شارەکانی ئەو پارێزگایە دایەوە و ڕوو لە سەرۆک کۆمار جەختی کرد: بەڕیز ڕۆحانی ئیستا کاتی ئەوە نەگەیشتووە کە لە ٢ ساڵی کۆتایی تەمەنی دەوڵەتتاندا ئاورێک لە بەڵینەکانتان بدەنەوە و بەرپرسایەتییەکانتان ڕاپەڕێنن.

News Code 29298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =