نایسەر
-
پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا؛
یارمەتی 1600 ملیار ڕیاڵی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ گەشەپێدانی نایسەری سنە
پارێزگاری کوردستان وتی: لەلایەن نووسینگەی ڕێبەرەوە هەزار و 620 ملیار ڕیاڵ بۆ ئاوەدانی و گەشەی ژێرخانەکانی نایسەر لە سنە تەرخان کراوە.
-
پارێزگاری کوردستان:
کێشەکانی نایسەر بە چاوەدێری نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی چارەسەر دەبن
پارێزگاری کوردستان وتی: لە لایەن نووسینگەی ئایەتوڵلا خامنەییەوە سێ ناوچە لە وڵات وەکوو ناوچە خاوەن کێشەکانی پەراویزنشینی دیاری کراوە کە یەکێکیان نایسەر لە سنەیە.
-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:
دۆخی کۆڵبەری لە لایەن دەوڵەتەوە تاوتوێ دەکرێت
سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە تاوتوێ کردنی دۆخی کۆڵبەری هەواڵی دا و وتی: هیوادارم بە بڕیاری دەوڵەت دۆخی ئەم چینە لە کۆمەڵگا سەقام بگرێت.
-
نوێنەری کوردستان لە مەجلیس:
ڕۆحانی بەڵێنەکانی بە خەڵکی کورد و سوننە جێبەجێ نەکرد
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی مەجلیس وێرای ڕەخنە لە وەدی نەهاتنی بەڵینەکانی سەرۆک کۆماری لە سەرودەمی هەڵبژاردنیدا، هەژاری و پشتگوێ خرانی بە هۆکاری نائومیدی و خۆکوژیی گەنجانی ناوچە بێ بەشەکان زانی.