AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٤ ١١:٢٠

وتەبێژی کرملین هۆشداریی دا:

یەپەگە ئەگەر نەکشێتەوە لە گەڵ سوپای تورکیا بە شەڕ دێت

یەپەگە ئەگەر نەکشێتەوە لە گەڵ سوپای تورکیا بە شەڕ دێت

دیمیتری پسکۆف، وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سووچی لە نێوان تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر هێزە کوردییەکان نەکشێنەوە لە گەڵ سوپای تورکیا بەرەوڕوو دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سووچی لە نێوان تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر یەپەگە هێزەکانی خۆی لە ناوچەی ئەمن نەکشێتەوە بەداخەوە هێزە کوردییەکان لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەرەوڕوو دەبنەوە.

ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لە کردەوەدا بە شێوەیەکی تایبەت خوەریکە بەڕێوە دەچێت. دۆخەکە زۆر پێچراوە و ناتوانرێت چاوەڕوانی هەبێت کە بە یەک شەو دۆخەکە بگەڕێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی. کارێکی زۆر دژوار و تایبەت دەکەین.

ناوبراو درێژەی دا: سەبارەت بە کشانەوەی هێزە کوردسییەکان لە قووڵایی سنوورەکان هەوڵێکی بەردەواممان دەست پێکردووە. ئاڵبەت هەندێک نوخسان لە قۆناغی سەرەتایی هەیە کە ناتوانرێت لەبەرچاو نەگیردرێت. پێوەندیمان لە گەڵ کوردەکان هەیە. هەر ئەو جۆرە کە دەزانن ئەو هێزانەش ڕای خۆیان لە سەر پاڵپشتی لە ئەو ڕەوتە و کردەیی کردنەوەیی وتووە.

News ID 29036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha