بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەنگین شەرۆ، پەیامنێری رووداو رایگەیاند: ئەمڕۆ (سێشەممە ۱۵-۱۰-۲۰۱۹) لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە سەرێ کانی و تل حەلەف دوای رووبەڕووبوونەوە و شەڕێکی سەخت کۆنترۆڵکرایەوە.
ئەوەشی وتووە کە تاوەکوو ئێستاش شەڕێکی قورس لە دەروازەی سەرێ کانی و تل حەلەف بەردەوامە.
خەڵکی سڤیل هێشتا لەنێو سەرێ کانی ماون، پەیامنێری رووداو دەڵێت: خەڵکەکە دەیانەوێت بێنەدەرەوە، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا ناتوانن لە شارەکە بێنەدەرەوە.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەرێ کانی دەڵێت: ئەمڕۆ من لە سەرێ کانی بووم، هیچ شەڕ و ئاڵۆزییەک لەنێو شارەکە نەماوە، شەڕیش تەنیا لە تل حەلەف هەیە.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچەی سەرێ کانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا بە پشتیوانیی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لەدژی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام بوو.
فڕۆکەکانی تورکیاش نێو شارەکەیان بۆردوومان دەکرد. هەرچەندە بۆردوومانەکان و شەڕ تەنگیان بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە هەڵچنی بوو، بەڵام بەشێک لە خەڵکەکەی لەنێو سەرێ کانی نەدەهاتنەدەرەوە و ناوچەکانیان چۆڵ نەدەکرد.
Your Comment