بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەفدێک لە کوردەکانی سووریا لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ڕیاز دەرار سەرۆکی وەفدی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو دیدارە لە سەر داوای بەرپرسانی میسری ئەنجام دراوە.
وتیشی: ئێمە لە هەر هەنگاوێک بۆ وەستاندنی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر سووریا پێشوازی دەکەین و دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی میسریش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وەیرای پشتڕاست کردنەوەی دیداری شوکری لە گەڵ وەفدی کوردەکان، جەختی لە هەڵویستی بۆ ئیدانە کردنی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر سووریا کرد.
Your Comment