AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٠ ١٥:١١

پووتین:

هەموو هێزە بیانییەکان ئەبێ لە سووریا بچنە دەرەوە

هەموو هێزە بیانییەکان ئەبێ لە سووریا بچنە دەرەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەڵێت جیاوازیەک بوونی نییە و کاتی خۆی کە بگات ئەبێ سووریا لە هێزی سەربازی بیانی چۆڵ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لە سەر پێویست بوونی ئازادی سووریا لە هەر جۆرە هێزێکی بیانی جەختی کرد و وتی ئەو پرسە ئەبێ لە هەموو وڵاتەکان بەڕێوە بچێت.

ناوبراو جەختی کرد:  ئەگەر دەوڵەتی داهاتووی سووریا بیەوێت، ڕووسیاش هێزەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە دەکێشتەوە.

قسەکانی پووتین لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە چەند ڕۆژێکە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لە ژێر ناوی کانی ئاشتی لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە کە ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنە دژایەتی  یەکینەکانی پاراستنی گەل  و چوونی تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕۆخانەی فورات و پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی سووریا ڕاگەیێندراوە.

News ID 28850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha