AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٧ ١٨:٣٠

سەرۆکی نووسینگەی ڕۆحانی:

هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا بە زیانی ناوچەیە

هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا بە زیانی ناوچەیە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تورکیا لە بابەتی ئاسایشی سنوورەکانی لە گەڵ سووریا، وتی: ئێمە ئاگاداری ئەو پرسە هەین، بەڵام هێرشی ئێستای بە زیانی ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود واعێزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە پەراویزی دانیشتنی ئەنجومەنی دەوڵەت، سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازیی هەندێک وڵاتی دەرەکی لە خاکی سووریا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پرسەکان دەبێ لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکرێن، هێزی دەرەکی و لەوان ئەمریکا بە بێ هاوئاهەنگی لە گەڵ دەوڵەتی سووریا چوونەتە ئەو وڵاتە و بوونیان لەوێ بۆتە هۆی نائەمنی و ناسەقامگیری.  

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشوازیی ئێران لە بڕیاری کشانەوەی یەکجاریی ئەمریکا لە خاکی سووریا، ڕایگەیاند: ئێمە هیوادارین ئەمریکا لە سووریا و هەموو وڵاتانی دیکە بچێتە دەرێ، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە خۆیان بڕیار لە سەر خۆیان بدەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

واعێزی لە درێژەدا بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تورکیا لە بابەتی ئاسایشی سنوورەکانی لە گەڵ سووریا، وتی: ئێمە ئاگاداری ئەو پرسە هەین و لەوبارەیشەوە گفتوگۆمان لە گەڵ کردوون، بەڵام بە شەڕ و هێرش ئاسایش دابین ناکرێت و بۆچوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی هەلومەرجی ناوچەکە ئەوەیە کە ئەو هێرشەی ئێستا بە زیانی ناوچەیە.

News ID 28794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha