بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی دەوڵەت، بە ئاماژە بە نیگەرانییە ڕەواکانی تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە، وتی: لامان وایە بۆ ئەو پرسە دەبێ رێگە و بڕیاری دروست بدرێت.
ڕۆحانی وتیشی: لە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ڕاشکاوانە ڕامانگەیاند کە تەنیا بە کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچە و هاوکاریی وڵاتانی دیکە و ئامادەبوونی سوپای سووریا لە سنوورەکانی باکووری سووریا و باشووری تورکیا، ئاسایشی ناوچەکە دابین دەبێت و کوردەکانیش کە وڵاتی خۆیانە دەبێ لەوێ پاڵ بدەن بە سوپای سووریاوە.
سەرۆک کۆمار هەروەها جەختی کرد: بڕیاری ئێستای تورکیا و ڕێککەوتنەکانی پشت پەردەی لە بەرژەوەندیی ناوچە نییە، هەر بۆیە داوا لە وڵاتی دۆست و برامان تورکیا و دەوڵەتەکەی دەکەین کە لەوبارەیە وردبینانەتر بڕوانێت و بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئیستا لە دۆخێکداین کە دەبێ ناوچەکە بەرەو ئاسایش و ئاشتی ببەین و ئاوارەکانی سووری خێراتر بگەڕینەوە بۆ وڵاتی خۆیان، هەر بۆیە بڕیاری ئێستای تورکیا بە زیانی ناوچەیە.
ڕۆحانی جەختیشی کرد: کێشەی سەرەکیی ئوڕۆ نەک باکووری سووریا و ڕۆژهەلاتی فورات، بەڵکوو ناوچەی ئەدلەبە کە تێیدا تیرۆریستان کۆبوونەتەوە و پەلیان داکوتاوە و هیوادارین کە وڵاتانی ناوچە لەوبارەیە هاوکاری بکەن و تورکیاش وردبینانەتر بڕوانێت و ناوچەکە لە کێشەیەکی نوێدا وەرنەدات.
Your Comment