بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای دیمۆکراتیکی سووریا سەرلەبەیانی ئەمرۆ داوای لە هاوپەیمانی دژە دەوڵەتی دژی داعش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کرد کە لە باکووری سووریا ناوچەی دژە فڕین ڕابگەیێنن.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئاسمانی باکووری سووریای بە ڕووی فڕۆکەکانی تورکیا داخستووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەیڤید ئیگناتیوس ڕۆژنامەنووسی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکی بە کوردەکانیان ڕاگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی ئەمڕۆ دەست پێدەکات.
بەم پێیە، تا ئەم کاتە دیار نییە کە ئایا چراسەوزی ئەمریکا بە تورکیا بەکار هێنانی هەرێمی ئاسمانیش دەستەبەر دەکات یان ئاسمانی باکووری سووریا هەروا بە ڕووی تورکیا داخراو دەمێنێت.
Your Comment