هێرشی تورکیا دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی کورد و دیمەشق

شرۆڤەکارێکی سووری بە ئاماژە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئەوەی ئامانجێک بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا لە لایەن ئەردۆغانەوە وەسف کرد و وتی: ئەوە دەبێتە هۆی نزیکی نێوان کورد و دیمەشق.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە سپۆتنیک، تالب زیفا شرۆڤەکاری سووری بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کاردانەوەی نیشان دا و وتی: ئەمریکا بە ڕێگەدان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ چوونە ناو باکووری سووریا و ڕووبەرێک بە قەد ڕووبەری لوبنان، پەلکێشی گۆڕەپانەکە کردووە.

زیفا وتیشی: چوونی تورکیا دەبێتە هۆی نزیکی نێوان دەوڵەتی سووریا و کوردەکان لە باکووری سووریا و بەستێن بۆ چوونی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ باکوور خۆش دەکات.

زیفا جەختی کرد: ئەو هێرشەی تورکیا ئامانجی هەڵبژاردنیی بۆ بەهێز کردنەوەی پێگەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنە و ئامانجی ناوخۆیی هەیە. جودا لە ئەوە ئەردۆغان دەیەوێت داعشییەکانی زیندانی کراو وەکوو ئەهرۆمێکی گوشار دژی ئەورووپا بۆ ئەستاندنی باج بەکار بهێنێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێک لە بەرپرسانی کوردی سووریا لە ئەگەری چوونی ئەوان بۆ دانوستان لە گەڵ دیمەشق و مسکۆ هەواڵی دا.

بودران چیا کورد یەکێک لە بەرپرسانی قەسەدە ڕایگەیاند: کوردەکانی سووریا ئەگەری هەیە دانوستانەکان لە گەڵ دیمەشق و مسکۆ بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی ئەمنیەتی یا ڕووبەروو بوونەوەی هێرشی تورکیا ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان بە تواوەتی لە ناوچەی سنووری لە گەڵ تورکیا بکێشنەوە، دەست پێدەکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکا ناوچەکە چۆڵ بکات بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان؛ کوردەکان ناچار دەبن بۆ لێکدانەوەی تەواوی بژاردەکان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەحمەد شەریفی لێکۆڵەری کاروباری ستراتیژی و سەربازی عێراقی بە ئاماژە بە پرسی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا وتی: نابێ بە دڵنیاییەوە بڕوانینە پرسی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا چونکوو کاتێک کە ئەمریکا دەکشێتەوە بە هاوپەیمانە ستراتیژیکەکانی خۆی وەکوو ئیسرائیل یارمەتی دەگەیێنێت. لە لایەکی تریشەوە نابێت لەبیری بکەین کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە کاتی چوونە دەرەوە چەکی زۆر بەجێ دێڵن و بە شێوەی باش پەروەردەیانیان کردووە.

شەریفی جەختی کرد: چوونە دەرەوەی ئەمریکا بەستێن بۆ پێکدادانی تورکی-کوردی دروست دەکات کە ئەوە دەبێتە هۆی شەکەتی درێژخایەنی هێزەکانی تورکیا و بەتایبەتی بە پێی دۆخی نیگەرانکەری ناوخۆیی تورکیا و توانی ئابووریی و لە ئەگەری پێکدادان لە گەڵ کوردەکان، شەری ئابووری دژی ئەوان ڕوو دەدات کە پاشماوەکانی توانی ئابووریی لەناو دەبات و لە لایەکی تریشەوە شەڕ لە گەڵ کوردەکان بەستێن بۆ لەناو چوونیان دروست دەکات.

News Code 28777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =