بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵ و شرۆڤەی وەرزشگەلی جیهانیی "ئینساید دگیمز"، لە یادداشتێکدا سیامەند ڕەحمان کێشهەڵگری کەمئەندامی شنۆیی وەک بەهێزترین پیوای کەمئەندامی جیهان و پێنجەمین ئەستێرەی ناساندنی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ ناساند.
لەو یادداشتەدا هاتووە: ئەم پاراکێشهەڵگرە ئێرانییە بڕیارە سێهەمین میدالیای زێری لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ مسۆگەر بکات.
سیامەند ڕەحمان وێرای خۆشحاڵی دەربڕینی بەو هەواڵە، وتی: تاقە ساڵێک تا ئەو ڕکابەریانە ماوە و هەرچی لێی نزیکتر دەبمەوە دڵەراوکەم زیاتر دەبێت.
شایانی باسە، ڕکابەرییەکانی پاراکێشهەڵگریی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ وەک بەشێک لە پرۆگرامی "ئامادە بۆ تۆکیۆ" لە هۆڵی نێونەتەوەیی تۆکیۆدا بەڕێوە دەچێت و تێیدا ٦٤ ڕکابەر لە ١٤ وڵات بەشداری کێبەرکێی تاقیکاری دەبن.
Your Comment