بەرەی بەرخۆدان بە ئاسانی دەتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکاتە ئامانج

جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی "نۆجەبا"ی بە ڕوون کردنەوەی شێوەی وەڵامدانەوەی بەرخۆدان بە هێرشەکانی دژی حەشدی شەعبی، جەختی کرد: بەرخۆدان ئەوڕۆکە پێشکەوتەترین چەکەکان و هەزارن مووشەکی پێیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: ماوەیەکە زۆر تەقینەوەی گومان لێکراو لە بنکە و هومارەکانی چەک و چۆڵی حەشدی شەعبی عێراق دەبینین؛ تەقینەوەگەلێک کە دەوترێت لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە ئەنجام دراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لە لایەن گرووپگەلی بەرخۆدانی عێراق بە دەستهەبوون لەو تەقینەوەگەلە تۆمەتبار کراوە. هەر لەو پەیوەندییە دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە تەواو هەوڵی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک لە لایەن باڵە دەرەکییەکان بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی دەخاتە گەڕ.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی سێ قۆڵی جەختیان لە زەروورەتی هەڵگرتنی هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە لە لایەن هەڕەشەگەلی دەرەکی کرد و هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا بۆ سنووردار کردنی چالاکییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق و پاراستنی بنکەکانی حەشدی شەعبی، ڕێککەوتننامەگەلی هاوپەیوەند بە گەشتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان و فرۆکە جەنگییەکانی بە ئاسمانی عێراق بە بێ مۆڵەتی بەغدای هەڵوەشاندەوە.

لەوبارە هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ نەسر شمری جێگر و وتەبێژی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی "نۆجەبا"ی عێراق ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* لە حەوتەکانی ڕابردوودا شایەدی "تەقینەوەگەلێکی زنجیرەیی" لە بنکە و هومارەکانی چەک و چۆڵی حەشدی شەعبی بووین. زۆربەی گرووپە عێراقییەکان قامکی تۆمەتیان گرتۆتە ئەمریکا. هۆی سەرەکیی ڕوودانی ئەو هێرشانە بە باوەڕی چیە؟

ـ دەستدرێژی بۆ سەر ناوەندەکانی حەشدی شەعبی و کردنە ئامانجی فەرماندەیی هێزی جەماوەری لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پرسێکی نوێ نییە و لە ڕابردووشدا لەو جۆرە هێرشانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی عێراق و لە دژی هێزەکانی پۆلیس و سوپای ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

ئەگەرچی دەوڵەتی عێراق ئەوکات بێدەنگی لێ دێنا و سانسۆرگەلی میدیایی گومان لێکراویش بە سەر کەشەکەدا زاڵ بوو کە ڕەنگە بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا لە سەر دەوڵەتی عێراق بووبێت. هۆی ئەو هێرشانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا حەشدی شەعبی و بەرخۆدانی ئیسلامی بە هۆکاری سەرەکیی شکستی پڕۆژەی داعش دەزانێت؛ پڕۆژەیەک کە ئەمریکا لە رێگەی درێژەدانی هەوڵی گۆڕینی نەخشەی ناوچەی دەدا، بۆ ئەوەی ئاسایشی ئیسرائیل دابین و دزە و هەیمەنەی ئەمریکاش دەستەبەر بکات.

هەروەها ئەمریکییەکان حەشدی شەعبی و بەرخۆدان بە هاوپەیمانی ئێران دەزانن. هەڵبەت ئێمە خۆمان بە هاوپەیمان نازانین، بەڵکوو سەرتر لەوە لامان وایە کە موسڵمانان یەک ئومەن و لە هەر جێیەک بن، پرسێکی یەکەیان هەیە.

* "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا ڕێککەوتننامەگەلی هاوپەیوەند بە گەشتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان و فرۆکە جەنگییەکانی بە ئاسمانی عێراق بە بێ مۆڵەتی بەغدای هەڵوەشاندەوە. فەرماندەکانی "حەشدی شەعبی"ش جەختیان کرد کە لە ئەگەری فڕین و گەشتی فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە ئاسمانی عێراقدا بەرەنگاری دەبنەوە. هەڵوێستی ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ ئەو فەرمانە بە باوەڕی ئێمە بوێرانە و بێ هاوتایە. ئێمە بە تەواو هێزەوە پاڵپشتی لەو فەرمانەی سەرۆک وەزیرانی دەکەین، چونکە بەڕێوەبردنی دەستەبەرکەری ئاسایشی وڵات، گەل و هێزی چەکدارییە.

هەڵبەت لام وایە کە ورەی داگیرکەری و خۆبەزل ‌زانیی ئەمریکی ناهێڵێ پابەندی ئەو فەرمانە بن. وەک بینیشمان هەروا بووە و پاش دەرکرانی ئەو فرمانە، دیسان چەندین هێرشی ئاسمانیی دیکە لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.

* لە رۆژانی ڕابردوودا قسە و قسەلۆکێکی زۆر سەبارەت بە بەشداربوونی ڕژیمی زایۆنی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی بەرخۆدانی عێراق و دەستهەبوونی لە ئۆپەراسیۆنە تێکدەرانەکانی ئەو وڵاتەدا دەخرێتە ڕوو. لە ئەگەری سەلمانی ئەو دەستێوەردانە ڕاستەوخۆی زایۆنییەکان لە داهاتوودا، "حەشدی شەعبی" چ بژێرە و بژێرەگەلێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەلئاڤیڤ لە بەرچاو گرتووە؟

ـ ئەگەرچی کارناسانی سەربازی لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە دەڕواننە پرسی دان پێدانانی ڕژیمی زایۆنی بە بۆردومانی ناوەندەکانی حەشدی شەعبی، بەڵام بە بڕوای ئێمە ئەو پرسە نیشاندەری شوێن گوڕکێی ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی و ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

ئەمریکا سەبارەت بە بەرژەوەندی و ئامادەبوونی لە عێراقدا هەست بە مەترسی دەکات، چونکە چەکی بەرخۆدان بە ئاسانی دەتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بخاتە مەترسییەوە. هەر بۆیە ئەو بۆردومانە دەخەنە ئەستۆی ڕژیمی زایۆنی چونکە لایان وایە لە چەکی بەرخۆدان بە دوورن.

بەڵام بە دوو شێوە دەکرێت وەڵامی ئەو هێرشانە بدرێتەوە، یەکەم: ئێمە ڕژیمی زایۆنی و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە یەک دەزانین و ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەدەبوون، زایۆنی نەیاندەتوانێ بە ئاسانی بگەنە ئاسمانی عێراق. کەواتە ئەمریکا دەبێ بەرپرسایەتی ئەو دەستدرێژییە بگرێتە ئەستۆ و وەڵامی ئەو بۆردومانەش تەنیا ڕووی لە ئەمریکایە.

دووهەم: ئێمە لامان وایە کە ڕژیمی زایۆنی دەسەڵاتی بەرخۆدان و توانای عێراقی بە باشی بۆ لێک نادرێتەوە؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرخۆدان و عێراق دەتوانن چەکی بەرگرانە بە دەست بێنن.

* ئێوە لە ساڵی ٢٠٠٨ خرانە لیسی گەمارۆکانی ئەمریکا. بەڵام دژایەتییەکانی واشنتۆن بەو کارە کۆتایی پێ نەهات و چەند مانگ لەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گەمرۆگەلی نوێی دژی نۆجەبا داسەپاند. ئەو گەمارۆیانە چین و ئایا گەمارۆکان دەتوانن کاریگەریان لە سەر ڕەوتی چالاکییەکانی ئەو بزووتنەوەیە هەبێت؟

ـ ئێمە ئەو لیستە بە لیستی سەرفەرازی و لیستی حەقوازانی دژی باتڵ و داگیرکەری دەزانین. ئێمە هیچکات هاوڕێی ئەمریکا نەبووینە تا ئەوڕۆ بووبێتینە دوژمنی. ئێمە هەمیشە بەردەوام لە بەرەی دژی داگیرکاری جیهانی و ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بووینە.

بەڵام سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکان لە سەر ئێمە، دەبێ بڵێم هیچ کاریگەرییان بووە، چونکە هیچکام لە ئەندامان و سەرکردەکانی نۆجەبا سەرمایەی بانکییان نییە و هیچکام بیر لە گەشت و سەیران لە کەنارئاوەکانی ئەمریکا ناکەنەوە. سەرمایەی موبارزان ئیمان و پشت‌بەستن بە خودا و جیهاد لە رێگەی ئەوە.

* ئێوە چۆن دەڕواننە فەرمانی ١٠ مادەیی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق؟ ڕوانگەی جۆتاوجۆر لەبارەی ئەو فەرمانە هەیە؛ هەندێک بە تۆکمەی حەشدی شەعبی دەزانن و هەندێکی دیکە بە ڕەوشێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە، ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟

ـ فەرمانی ١٠ مادەیی سەرۆک وەزیران، فەرمانێکە بۆ تەکوزی بەخشین بە کاروبارەکان و هیچ دەرەوەستی بە ئاوێتەکاری، هەڵوەشاندنەوە یان کەم کردنەوەی ڕۆڵی حەشدی نییە و زۆربەی بڕگەکانی لە ڕابردوودا لە لایەن حەشدی شەعبییەوە جێبەجێ کراوە.

ئێمە لامان وایە کە بەرخۆدان، چەک یان دەسەڵات نییە. ئەگەرچی ئەوانە پێویستن، بەڵام لە ڕاستیدا بەرخۆدان ئیمانێکە لە سینگی موبارزان و تا کاتێک ئەو ئیمانە هەیە، بەرخۆدانیش دەمێنێت.

* پرسێکی جێ ناکۆک کە هێشتاش سەبارەت بە عێراق لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکاندا دەوترێت، پرسی درێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و بوونی بنکەگەلی سەربازیی لەو وڵاتەدایە. گرووپگەلی بەرخۆدان و لەوان نۆجەباش بەردەوام هەمبەر بەو پرسە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە. چ بژێرەگەلێک بۆ کشانەوەی کۆتایی ئەمریکا لە رۆژەڤی عێراقدا هەیە؟

ـ هەڵوێستی ئێمە هەمبەر بە ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نەگۆراوە، چونکە بوونی هەر هێزێکی دەرەکی لە خاکی عێراقدا دەروەستی بە دەوڵەتەوە نییە، بەڵکوو لە بندەستی پەرلەمانە. هەندێک کەس دەڵێن ئەو ئامادەبوونە ڕاوێژکارانە یان ڕاهێنەرانەیە، ئەوانە وەک کەسانێک وان کە چاویان بەڕووی ڕاستییەکاندا قووچاندووە.

ڕاوێژکار و ڕاهێنەر چ پێویستی بە بنکەگەلی گەورە بە هەزار هێزی چەکداری و هەمووجۆرە چەک و فرۆکە و نەفەربەر لە ناو خاکی عێراقە؟! ئەوان تەواو ئامادەبوونێکی سەربازی و داگیرکەرانەیان لە خاکی عێراقدا هەیە. پڕۆژە یاسای دەرکرانی ‌هێزەکانی ئەمریکی لە عێراقدا خرایە ڕوو، بەڵام بە داخەوە سەرۆکی پەرلەمان پێشگری کرد لە لێکدانەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە. هەڵبەت پاش فەتوای ئایەتوڵڵا حائێری ئەو پڕۆژە یاسایە بەهێزەوە گەڕایەوە بۆ پەرلەمان.

* پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گرووپگەلی بەرخۆدان لە جێ جێی ناوچە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو بە تایبەت عێراقدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ با ئاشکرا بڵێم کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەبوو بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، لوبنان یان فەلەستین نەدەبوو. بەر لە شۆڕشی ئیسلامی، بەرخۆدان تەنیا بەرد و چەکی پێ بوو؛ بەڵام بە پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی، ئەوڕۆکە بەرخۆدان خاوەن پێشکەوتەترین چەکەکان و هەزاران مووشەکە و توانیویەتی بەو هەیمەنەی ڕژیمی زایۆنی لە لوبنان و فەلەستین بە چۆکدا بێنێ و داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراقدا شکست بدا و ناچار لە کشانەوە بکات.

* چۆن دەڕواننە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و لەوان پێڕەو کردنی سیاسەتگەلی زێدەخوازانەی ئەمریکی و بەریتانی لە لایەن دەسەڵاتدانی ناوچەیی وەک سعوودی، ئیمارات، بەحرەین و ...  هۆی ئەو سەردانەواندن و ئینتیمایەیان لە چیدا دەبینن؟ ئایا درێژەی ئەو ئاراستەیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی عەرەب دەتوانێ ئامانجی بیانییەکان لە ناوچە و لەوان عێراقدا وەدی بێنێت؟

ـ هۆی سەرەکیی لاوازیی ئەو ڕژیمانە دابڕانیان لە گەلانی خۆیانە، ستەمکارانە لە گەڵیان دەجووڵێنەوە و ورگی سەرکردەکانیان ئاخێنراوە لە دارایی حەرام.

با ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە ئەو حکوومەتە لاوازانە لە لایەن داگیرکەرانی جیهانی بە تایبەت بەریتانیا بەرهەم هاتوون و لە ئێستادا ئەمریکا میراتبەری ئەو پێگەیەیە.

بەڵام لە بابەتی ئامانجی ئەو ڕژیمانە دەبێ بڵێم کە کەمتر لەوەن ئامانجێکیان هەبێت. ئەوان تەنیا ئەنجامدەری و ئامانج و پڕۆژەگەلی ئەمریکا و لە ئەستۆگری تێچووە گەمژانەکانی ئەمریکا لە ناوچەن.

News Code 28453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =