بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی مەسعوود بارزانی بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.
كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە کە وڵاتەكەی بە ئیجابی سەیری باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەلای فەڕەنساوە گرنگە و وڵاتەكەی ویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەردەوامبونی لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستانی هەیە.
لای خۆیەوە مەسعود بارزانی لەبارەی سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش، دووپاتی كردەوە: "ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و هزری توندڕۆیی هێشتا چارەسەر نەكراون، بۆیە مەترسیی بەهێزبونەوەی تیرۆر لە ئارادایە".
Your Comment