کاردانەوەی پێنتاگۆن بە کرانەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکی- تورکی لە سووریا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا بە دەسپێکی چالاکیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لە گەڵ تورکیا لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شان ڕابێرتسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) یەکەمین گەشتی کۆپتەریی فەرماندەگەلی ئەمریکا و تورکیا بە پاگەندەی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریای بە "خاڵی وەرچەرخان" پێناسە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی لە وەڵامی هەواڵدەریی ئانادۆلو، ئیدعای کرد: ئەوە خاڵی وەرچەرخانە پاش پێکهاتنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بە ئامادەبوونی دوو وڵات ساز بووە.

شان ڕابێرتسۆن ئیدعایشی کرد: ئەوە نیشاندەری پابەندیی ئێمە بە هەنگاونان لە پێناو نیگەرانییە شەرعییەکانی تورکیا سەبارەت بە ئاسایشی سنوورگەلی باشووری و پێشگریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش و دابین کردنی ئاسایش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریایە.

شایانی باسە، وەزیری بەرگری تورکیا پێشتر لە لێدوانێکدا پاگەندەی ئەوەی کردبوو کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا کە بە ئامانجی کردنەوە و ئیدارەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا پێکهاتووە، بە تەواو دەفرایەتییەوە لە ئێستادا چالاکە.

هولۆسی ئاکار ئیدعایشی کردبوو: ئەنقەرە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوەندی چاودێریی تورکیا لە ئەدلەبی سووریا لە مافی ڕەوای خۆی کەڵک وەردەگرێت.

News Code 28030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =