ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان / ئێران دەستپێکەری شەڕ نابێت

زەریف وتی: ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر میزی دانوستان هیچکات نامومکین وێنا نەکراوە. ئێمە دەمێکەیە خاوەن میزی دانوستانین و ویلایەتە یەکگرتووەکان خۆی لە میزی دانوستان کشاوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەڕەنسا، وتی: بە باوەڕی ئێمە ئەمریکا ناچار لە کشانەوەی میزی دانوستان نەبووە. ئێمە خاوەن میزی دانوستان بووین و هەین. هەر سێ مانگ جارێک لەبارەی بەرجام کۆدەبینەوە و دانوستان دەکەین و زۆر پرسی گرینگ لە نێوانماندا ئاڵوگۆڕ دەکرێن. ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشتر لەو دانوستانانەدا بەشدار دەبوو و تەنانەت لە سەردەمی دەوڵەتی ترامپ و تا ئایپرێلی ٢٠١٨شدا ئەو ڕەوتە بەردەوام بوو. ئەگەر یەوان شەڕ و تیرۆریزمی ئابووریان لە دژی ئێران بوەستێنن، پێشوازی دەکرێت لە گەڕانەوەیان.

زەریف وتیشی: ئێمە نە تەنیا بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بەرجام بەڵکوو بۆ پەیڕەوکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە تەکگرتووەان ناچار لە مۆڵەت وەرگرتن لە ئەمریکا نین و لەمڕۆکەدا ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی دیاریکەری نابێت. بەڵکوو ئەوە ئەورووپا و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیین کە لەو بارەیەوە بڕیار دەدەن بۆ تۆکمە کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەوە واتا خەڵکی ئێران دەبێ لە هەڤیازیی ئابووریی بەرجام بەهرەمەند بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ڕوونی کردەوە: ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر میزی دانوستان هیچکات نامومکین وێنا نەکراوە. ئێمە دەمێکەیە خاوەن میزی دانوستانین و ویلایەتە یەکگرتووەکان خۆی لە میزی دانوستان کشاوەتەوە. ئێمە پێشتر گفتوگۆی باشمان لە گەڵ ئەمریکادا بوو. ئێمە شەڕم لە دانوستان کردن ناکەین و درێژترین دانوستانمان لە گەڵ ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەبوو. کەواتە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی و ڕێز لە واژۆکەی خۆی بگرێت، زۆر شت مومکینە بێتە ئاراوە.

ناوبراو لە درێژەدا لەبارەی ئەگەری بەرەنگاربوونوەی سەربازیی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئێمە نە بە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازین و نە دەسپێکەری دەبین. بەڵام هەر وەک پێشتر وتوومانە، بەرگری لە خۆمان دەکەین و ئەوە دیارە کە هێنانی کۆپاپۆرە دەریاییەکان بۆ کەنداوی فارس نابێتە هۆی دەستەبەر کردنی ئاسایشی ناوچەیەک کە پڕاوپڕە لە پاپۆرەی بازرگانی و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئەگەری ڕوودانی پاشهاتی نگریس و چاوەروان نەکراوە لە کەنداوی فارس. کەواتە پێشنیاری ئێمە بەو کەسانەی خوازیاری ئاسایشی ناوچەن ئەوەیە کە هیچ نەکەن، زۆر باشترە.

زەریف ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆمار ماکرۆن لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک کۆمار ڕۆحانی پێشنیارگەلێکی ئاراستە کرد کە ڕەهەندێکی دروستەیان هەیە؛ ئەگەرچی تا گەیشتن بەو ئامانجە مەودایەکی دوورمان لە بەرە. ئێمە ئەوڕۆ دانوستانی زۆر باشمان هەبوو لە گەڵ بەڕیز ماکرۆن هەبوو و ئەگەرەکان تاوتوێ کران. لە ئێستادا ئەو دەیەوێ لە گەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکان و لایەنەکانی دیکەی هاوکاری سەبارەت بەوەی کە دەبێ چ بکرێت، گفتوگۆ بکات.

News Code 28004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =