ناوچە نیشتەجێیەکانی پارێزگاکانی حەڵەب، ئەدلەب و لازقیە بوردمان کران

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، میلیشیاکان لانیکەم ٣٠ جار ناوچە نیشتەجێیەکانی پارێزگاکانی حەڵەب، ئەدلەب و لازقیەیان بوردمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، فەرماندەی "ناوەندی ڕووسی بۆ ئاشتی سووریا" ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هێزە میلیشیاکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لانیکەم ٣٠ جار ناوچە نیشتەجێیەکانی پارێزگاکانی حەڵەب، ئەدلەب و لازقیەی سووریایان بوردمان کردووە.

ناوەندی ڕووسی ئاشتی بۆ سووریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گرووپە تیرۆریستییەکان درێژە دەدەنە بەهێز کردنەوەی خۆیان لە باشووری ناوچەی ئاڵۆزی ئەدلەب و لەم دواییەدا نزیک بە ٤٧٠ چەکدار و ئامێری سەربازیان ناردووەتە ئەو ناوچە.

پێش لە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە لایەن ناوەندی ڕووسی ئاشتی بۆ سووریا، بەرپرسانی دیمەشق بە ئاماژە بە پێبەند نەبوونی تیرۆریستەکان بە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ڕووسیا و تورکیا کە لە ڕۆژی یەکەمی ئۆگۆست واژۆ کرا و بە ئەنجامی هێرشی جیاواز بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ناوچە بندەستەکان ڕایانگەیاند کە سوپای سووریا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە پارێزگاکانی ئەدلەب و حەما دەست پێدەکاتەوە.

News Code 27870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =