ئەنقەرە بە دوای داگیرکردنی هەمیشەیی هێڵی عەفرین – قامیشلۆ – شەنگالە

حزبە سیاسییەکانی کوردی تورکیا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئەنقەرە لە دژی کوردەکانی سووریا, ڕایانگەیاند: تورکیا بە دوای داگیرکردنی هەمیشەیی هێڵی عەفرین – قامیشلۆ – شەنگالەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی یەنی یاشام، حزبە سیاسییەکانی کوردی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە ئامەد، وێرای لێکدانەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

لەو بەیاننامەیەدا حزبە سیاسییەکانی کورد خوازیاری کۆتایی هێنانی تورکیا بە داگیرکاریی لە باکووری سووریا بوون و ڕایانگەیاند: شەڕ و داگیرکاری هیچ پرسێک چارەسەر ناکات و پێویستە پرسەکانی کوردستان لە رێگەی بەردەنگە سەرەکییەکانی لە بەستێنێکی ئاشتی خوازانە و دیموکراتیکدا چارەسەر بکرێت.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەش دراوە: تورکیا بە بیانووی ئاسایشەوە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەیی بەڕێوە دەبات و خەریکی پەرەدان بە داگیرکاریی لە هەرێمی کوردستانە. ئەو جۆرە هێرشانەی تورکیا هەر لە ١٩٨٠وە تا ئێستا بەردەوام بووە و هیچ دەسکەوتێکیشی نەبووە، بەڵکوو بۆتە هۆی قووڵتر بوونی پرسی کوردەکان و چارەسەرنەبوونی هەر لە دوای دامەزرانی کۆماری تورکیاوە تا ئێستا.

حزبە سیاسییەکانی کوردی تورکیا ڕاشیانگەیاند: بێ گومان ئۆپەراسیۆنە دەرەوەییەکانی تورکیا تەنیا بە مەبەستی پاکتاوکردن و لە ناوبردنی کوردەکان ئەنجام دەدرێت و هێزەکانی سوپای تورکیا ماوەیەکی زۆرە بە شێوەی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی دەستدرێژی دەکەنە سەر ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان. لەمناوە تاقە هۆکاری ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ترسی دەوڵەتی ئەنقەرە لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی کوردییە.

بەیاننامەکە لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە مافی چارەی خۆنووسی و دۆزی سیاسی کوردەکان، جەختی لەوەش کردووە: بێ گومان مەبەستی تورکیا لەو هێرشانە ئاسایشی سنوورەکان یان ناوچەی ئەمن نییە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا لە لایەن ناتۆوە دەستەبەر کراوە. بەڵکوو تورکیا هەوڵی داگیرکردنی هەمیشەیی هێڵی عەفرین – قامیشلۆ – شەنگال دەدات.

News Code 27826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =