AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٣ ١١:٠٧

بۆ پاڵپشتی لە یەپەگە؛

ئەمریکا ٣٠٠ بارهەڵگر چەک و تەقەمەنیی بۆ کوردی سووریا نارد

ئەمریکا ٣٠٠ بارهەڵگر چەک و تەقەمەنیی بۆ کوردی سووریا نارد

ئەمریکا لە هەوڵێکی نوێدا کاروانێکی ٣٠٠ بارهەڵگریی چەک و جیهازاتی سەربازیی بۆ پاڵپشتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە هەناردە ناوچەی قامیشلۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی KRDnews، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە، ئەمریکا لە هەوڵێکی نوێدا کاروانێکی ٣٠٠ بارهەڵگریی چەک و جیهازاتی سەربازیی بۆ پاڵپشتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە هەناردە ناوچەی قامیشلۆ.

بە پێی زانیارییەکان ئەو کاروانە سەربازییە جگە لە چەک و جیهازات؛ کامیپنێت و هوماری سووتەمەنیشیان دەگواستەوە.

شیاوی باسە، هاوکات لە گەڵ بەرز بوونەوەی گوشارەکانی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەڕەشە لە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات، ئەمریکا ناردنی کاروانە سەربازییەکانی خۆی بۆ باکووری سووریای زیاد کردووەتەوە.

News ID 27740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha