تورکیا و ئەمریکا گەڵاڵەی دەرکردنی شەڕڤانانی کورد لە مەنبەج تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا و تورکیا لەم دواییەدا کارگرووپێکی هاوبەشیان بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سووریا پێک هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند سەرچاوە دیپلۆماتیکی تورکیایی لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی اشرق الاوسط ڕایانگەیاند: بڕیارە کە ئەو گرووپە سبەی پێنجشەممە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە واشنتۆن گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە چوونە دەرەوەئ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات و کردەوەیی کردنەوەی نەخشە ڕێی منبەج لە پێوەندی لە گەڵ چوونە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ئەو شارە لێک بدەنەوە.

ڕاشیانگەیاندووە: لە یەم دواییەدا تورکیا پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسی چوونە دەرەوە و ناوچەی ئەمن زیاد کردووەتەوە و لە ئەو پێوەندیانە سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەگەلێک بۆ لێکدانەوەی تەواوی دۆسیەی سووریا لە واشنتۆن و ئەنقەرە ڕێککەوتن کراوە.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: تورکیا بۆ تەواو کردنی نەخشە ڕێی منبەج هەوڵ دەدات کە جوونی ٢٠١٨ هەر دوو لایەنەکە واژۆیان کرد و تێیدا ئەمریکا بەڵێنی بردنە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی دا بەڵام ئەو کارە تا ئێستا ئەنجام نەبووە و بە دوای ئەو چوونە دەرەوە ئەبێ ئەنجومەنێکی خۆجەیی پێکهاتوو لە دانیشتووانی منبەج بۆ ئیدارەی ئەو شارە پێک بێت.

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانی تورکیا لە درێژەدا وتیان: چوونە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە منبەج گرینگایەتی زۆری هەیە بۆ تورکیا. چونکوو ئەو کارە بە واتای ناردنیان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوڕاتە و ئەوەش ئەوەیە کە ئەمقەرە لە هەمان سەرەتاوە بە دوایەوە بوو تا پێوەندی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژهەڵاتی فورات و باکووری عێراق بپچڕێت و بە دوای ئەوە ئەو ناوچە تا قووڵایی ٢٠ مایلی لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە بوونی چەکدارە کوردەکان خاڵی ببێت.

لە لایەن ترەوە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا نووسی: دۆناڵد ترامپ بۆ کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری سووری اهەوڵ دەدات و هەنگاوی یەکەم و خاڵی سەرەکی لە ئەو بوارە بردنە دەرەوەی هێزە کوردییەکان لە شاری منبەج و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی ڕۆهەڵاتی فڕات دەبێت.

News Code 27463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =