AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٤ ٠٨:٤٩

لە هەکاری ڕوویدا؛

کوژرانی ۳ سەربازی تورکیا لە شەڕی پەکەکە

کوژرانی ۳ سەربازی تورکیا لە شەڕی پەکەکە

لە ئاکامی پێکادانی چەکداری لە نێوان هیزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە هەکاری ۳ سەرباز کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هابر ۷، شەوی ڕابردوو لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی هێزی زەوینی سوپای تورکیا لە پارێزگای کوردنشێنی هەکاری، شەڕە تەقە لە نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە هاتە ئاراوە.

لە ئاکامی ئەم شەڕەدا ۳  هێزی ئەمنی تورکیا کوژران و کەسێکیش بریندار بووە.

 لە هەواڵەکانی ماڵپەڕە تورکیەکاندا هاتووە کە ۳ چەکداری پەکەکە لەم شەڕەدا کوژراون.ژمارەی بریندارانی پەکەکە ئاشکرا نەبووە.

شیاوی ئاماژەیە تورکیا قۆناغی دوومی ئۆپراسیۆنی چنگ بۆ بەرەنگاری پەکەکەی لە خاکی هەرێمی کوردستان و لە بناری قەندیل دەستپێکردووە.

News ID 27411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha