بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوبۆ بەخشا بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لەو کۆمەڵە ٢٢ بابەت لە تیراژی ٢٩ هەزار و ٦٠٠ بەرگ بە زمانی کوردی و ٦ بابەت بە تیراژی ١٢ هەزار بەرگ لە بەشی منداڵاندا ئاراستە کراوە.
ناوبراو ژمارەی کتێبی بڵاوکراوە لە ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٢٩٨ بابەت لە تیراژی ٢٩٨ هەزار و ٥٠٠ بەرگ ڕاگەیاند و وتیشی: لەو لیستە ١٣٠ بابەتیان لە تیراژی ١١٣ هەزار و ٣٠٠ بەرگ بە زمانی کوردی و ١٨ بابەت بە تیراژی ٣٣ هەزار و ٥٠٠ بەرگ تایبەت بە بەشی منداڵان بووە.
بەخشا سەبارەت بە پلانەکانی ئەو ناوەندە بۆ گەشە کتێب خوێنی، ڕوونی کردەوە: بڕیارە ئەوساڵ لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی پووشپەڕ خولی ڕاهێنەریی جامی باشگەکانی کتێب و کتێب خوێنی تایبەت بە بەشی منداڵان و میرمنداڵان لە ئاستی شار و گوندەکان پارێزگا بەڕێوە ببەین.
ڕاشیگەیاند: هەروەها بڕیارە مێهرەجانی گوندەکانی لایەنگری کتێب لە ئاستی گوندەکانی پارێزگا بەڕێوە ببەین و براوەکانی ئەو مێهرەجانە بۆ ڕکابەری لە ئاستی نیشتمانی بناسرێن.
بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی کوردستان سەبارەت بە پلانگەلی پاڵپشتیی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وتی: کڕینی کتێب لە نووسەران و بڵاوکەرەوەکان و کردنەوەی پیشانگای کتێب بەشێکن لە پلانە پاڵپشتییەکانی ئەم ئیدارە بۆ نووسەران و ناوەندەکانی چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێب لە ئاستی پارێزگادا.
Your Comment