AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٧ ٠٩:١٨

تورکیا داوای کرد:

ئێران و ڕووسیا بەر بە هێزەکانی بەشار ئەسەد بگرن

 ئێران و ڕووسیا بەر بە هێزەکانی بەشار ئەسەد بگرن

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بێ ئاماژە بە ئامادە بوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە خاکی سووریا بە بێ ئیزنی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق وتی: ئێران و ڕووسیا بەر بە هێزەکانی بەشار ئەسەد بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا وتی: گوشارەکانی ئەمریکا لە بواری کڕینی ئێس ٤٠٠ قبووڵ ناکەین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بێ ئاماژە بە ئامادە بوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە خاکی سووریا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەم بارەوە درێژەی دا: لە بەرانبەر هێرشەکانی سەربازانی ئەسەد بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە خۆبوردوویی ناکەین و وەڵامی دەدەینەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هێرشەکانی سەربازانی ئەسەد بۆ سەر بنکەکانی تورکیا لە سووریا قبووڵ ناکەین چونکوو پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی تورکیا و ڕووسیا لە سەر ئەدلەبە. ڕێگری کردن لە هێرشی هێزەکانی ئەسەد لە سەر ئەستۆی ئێران و ڕووسیایە، چونکوو ئەو دوو وڵاتە ئەوەیان لە ئەستۆ گرتووە.

News ID 26970

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha