کاتی چارەسەر کردنی پرسی کوردی تورکیا هاتووە/ بەردەنگی سەرەکی عەبدوڵڵا ئۆجالانە

سزایی تەملی، هاوسەرۆکی پارتی دیمکراتیکی گەلان هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە کاتی چارەسەر کردنی پرسی کورد هاتووە، وتی: بەردەنگی سەرەکی عەبدوڵڵا ئۆجالانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ینی یاشام، سزایی تملی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی کورد- تورک و باسە پێوەندیدارەکانی لە سەر دەستپێکی ڕەوتێکی نوێ بۆ دانوستان، وتی: چی دیکە کاتی چارەسەر کردنی پرسی کورد گەیشتووە کە ئەبێ هەوڵی ڕاستەقینەی بۆ بدرێت. کارێک کە لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینی ناتەواو مایەوە ناچارن ئێستا تەواوی بکەن. هەر بەم بۆنەوە بوو کە شکاندنی دوورەپەرێزی  ئۆجالان گرینگایەتی زۆری هەبوو و ئێمە توانیمان ئەو کارە ئەنجام بدەین. چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا و هەموار کردنی ڕێگای سیاسەتی دیمۆکراتیک لە ئەو وڵاتە نە تەنیا بۆ تورکیا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش زۆر گرینگایەتی هەیە.

هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ جیهانیان جارێکی تر نیشانی دا کە ئەگەر خوازیاری چارەسەر کێشەی کوردن دەبێت ئەوە بەس لە گەڵ بەردەنگە سەرەکییەکانی خۆی ئەنجامی بدەن. بەردەنگی سەرەکی ئەو ڕەوتەش عەبدوڵڵا ئۆجالانە.  لە ساڵی ٢٠١٣ ئەو کارە ئەنجام بوو. لە زەینی تەواوی مرۆڤەکاندا ئەو پرسە هێشتا ماوە. پێمان نیشانی بدەن کە سیاسەتێکی دیمۆکراتیک چ تورکیا و جیهانێک دروست دەکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی وتیشی: ئێمە پەیاممان بۆ تەواوی تورکیا هەیە. وەرن هەموومان پێکەوە لە گەڵ ئەو ڕاستییە بەرەوڕوو ببینەوە. ئەو هەڵە جارێکی تر دووپات نەکەینەوە. لە ئیمراڵی دوو جار چاوپێکەوتن ئەنجام درا گوێ بگرین لە ئەو پەیامانە کە لە ئیمراڵیەوە دێن. سیاسەتی دیمۆکراتیک، ئاشتی و شانازی، چارەسەری کێشەکان، و دانوستان چەمکگەلێکی زۆر بە بایەخن. ئەو چەمکگەلە پەیامن بۆ کۆمەڵگا. هەر کەس دەتوانێت لە گەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان قسە بکات. ڕەخنە بگرن و هەڵوێستی خۆتان باس بکەن بەڵام مەترسن. دلێر بن. نیشتمانی هاوبەشی ئێمە چاوەڕوانی چارەسەریەکی دیمۆکراتیکە. ئێستا کاتی چارەسەری کێشەی کورد گەیشتووە.

News Code 26817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =